شەش زانیاریی بەسوود دەربارەی تەندروستی ددان

شەش زانیاریی بەسوود دەربارەی تەندروستی ددان

 

1- هەر سێ مانگ جارێك فڵچەی ددانەكەت بگۆڕە.
2- دوای خواردن و خواردنەوەی شیرینی، دەمت بە ئاو یان شیر بشۆ بۆ كەمكردنەوەی ترشی زیانبەخش لەسەر ددانەكان.
3- كە ددانەكانت دەشۆیت، پێویست ناكات هەویری ددانی زۆر لەسەر فڵچەی ددانەكەت دابنێ. بەقەد دەنكە فاسۆلیایەك دابنێ.
4- خواردنەوە ترش و شیرینەكان بە قەسەب بخۆرەوە بۆئەوەی ترش و شیرینی لەسەر ددانەكان كۆ نەبێتەوە و ددانەكانت كلۆر نەكەن.
5- هەوڵ بدە رۆژانە شیر بخۆیتەوە كە دەوڵەمەندە بە كانزای كالسیۆم و سوودی زۆر دەگەیەنێت بە گەشەی ئێسك و ددان.
6- زۆربەی هەویرەكانی ددان فلۆرایدیان تێدایە كە رۆڵێكی بەرچاو دەگێڕن لە كەمكردنەوەی كلۆریی ددان و ساڕێژكردنی كلۆری ددانی بەرایی.

زۆرترین بینراو