شەش زیندانی کورد لە سێدارەدران

شەش زیندانی کورد لە سێدارەدران

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند" سزای سێدارەی ٦ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو برابوونە ژووری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا".
 
رێکخراوی هەنگاو کە گرنگی بە مافەکانی  مرۆڤی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، ئەم بەیانییە ٤ ی نیسان بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوەکە"  بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٤ی ئاوریلی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی لانیکەم ٦ بەندکراوی کورد کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا".
 
ناسنامەی ئەو شەش کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە:

1-ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە
 
2- مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس
 
3-ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)
 
4-محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ
 
5-سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە
 
6-میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ
 
 رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، ئەو شەش کەسە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوون.

زۆرترین بینراو