شەش كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

شەش كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.
دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەك پیاو و یەك ئافرەت) كە یەكێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 26-2 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی كردووە و پشكنینی بۆ كراوە".
وەزارەتی تەندروستی
1 نیسان 2020