شەقامە تێكچوەكانی قەزای سۆران نۆژەن دەكرێنەوە

شەقامە تێكچوەكانی قەزای سۆران نۆژەن دەكرێنەوە

رۆژان قیاس-سۆران: ئەمرۆ سێشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٠ دەست كرا بە نۆژەن كردنەوەی شەقامی كاوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆری شەقامەكانی قەزای سۆران، بەهۆی كۆن بوونیان تێكچوون و زیانێكی زۆر بە رێگاو بان و ئۆتۆمبێلەكانی هاووڵاتییان دەگەینن، لەهەمان كاتدا سیمایەكی ناشرینیان بۆ رێگاوبانی قەزاكە دروست كردووە".
لەم بارەیەوە كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئێمە لە پلانماندا هەیە گشت رێگەوبانە تێكچوەكانی سۆران نۆژەن بكەینەوە، بەڵام ئەوە پێویستی بە بوودجەیەكی زۆر هەیە، ئێمە بە پێی توانا داراییەكانمان هەوڵ دەدەین گرنگی بە نۆژەن كردنەوەو دروست كردنی رێگاوبانەكان بدەین".
سەرۆكی شارەوانی سۆران ئەوەشی خستەڕوو " تێچووی نۆژەن كردنەوەی شەقامی كاوە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای سۆرانەوە دابین كراوە، و لە داهاتوشدا پلانمان بۆ شوێنەكانی تر هەیە".

زۆرترین بینراو