شەقام ئومێدیان بەسەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانە

شەقام ئومێدیان بەسەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانە

محەمەد باڵەك – سۆران: دوای ئەوەی پەڕڵەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی " نێچیرڤان بارزانی " وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەڵبژارد و هەفتەی رابردووش لە رێورەسمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و دەیان بەرپرسی باڵای كوردستان و عێراق و جیهان سوێندی یاسایی خوارد .
راگەیاندكارو چاڵاكوان و چین‌و توێژەكانی دەڤەری سۆران دیدو تێڕوانینی خۆیان لەبارەی هەڵبژدارنی نێچیرڤان بارزانی دەخەنەڕوو و بە ئومێدەوە دەرواننە ئایندەی داهاتووی كوردستان .
ئاواز شێرزاد، چالاكوانی بواری ئافرەتان لەم بارەیەوە بۆ زاری كرمانجی گووتی" نێچیرڤان بارزانی، پیاوی ڕۆژە سەختەكان و شكێنەری ئابلۆقەكان. هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغی ئێستاو داهاتوش گرینگیەكی زۆری هەیە، ئەمە تەنیا قسە نییە، بەڵكوو ساڵانی ڕابردوو كەوا هەرێمی كوردستان بەقۆناغێكی سەخت دا تێ دەپەڕی هەر لەهاتنی گروپی بەناو ئیسلامی داعش و داخستنی دەرگاكانی بازرگانی بەسەر هەرێمی كوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێ بە مەبەستی ڕێگریان لە سەربەخۆیی كوردستان و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان بۆ ناوچە كوردستانییەكان كە ئەمە ئەركیان قورستر كردبوو، جەنابیان بە سیاسەتی حەكیمانەی خۆی توانی ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت و هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێ ببات، پێم وایە هەروەك چۆن لە پۆستی سەرۆكایەتی حوكومەتدا جێ دەستی دیار بوو، لەم قۆناغە نوێیەش دا كەوا قۆناغێكی سیاسی و دیبلۆماسیە دەكرێت سەدان پڕۆژەی ستراتیژی گرنگی بەدەستەوەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان.
ڕێبەر عەزیز، راگەیاندكار، بەزاری كرمانجی گووت "بە درێژایی كاركردنی وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی خزمەتی مەزن پێشكەش بە كوردستان و كوردستانیان بكات، هەمیشە لە ئاست چاوەڕوانیەكانی گەلی كوردستان بوەو لەسەردەمی حوكمڕانی جەنابیان وەك سەرۆكی حكومەت دەستكەوتی گەورە بەدەست هاتوون، لە داهاتوشدا كە ئەركی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پێ سپێردراوە، پێم وایە كە ئەو دەتوانی دۆزی گەلی كوردستان بەرەو قۆناغی باشتر ببات ‌و خەڵك هەمیشە بە ئومێدەوە لە كارەكانی نیچرڤان بارزانی دەڕوانێت فۆكەسی چاوەڕوانیەكانی خەڵك لەسەر سەرۆكی هەرێمە بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندی هەرێمی كورستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناوچەكە، هەروەك لە دوای ریفراندۆم توانی ببێتە فریادرەسی رزگاركردنی هەرێمی كوردستان لە گەلەكۆمەكی ناڕەوای نیودەوڵەتی دژی هەرێمی كوردستان و گەلە ستەم دیدەكەی، هەروەها نێچرڤان بارزانی بە پێگە دیبلۆماسی و سیاسیە بەهێزەكەی دەتوانێ درێژە پێدەری ڕێبازی سەرۆ مسعود بارزانی بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە جیهان‌و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە هەڵومەرجێكی دژوارو نالەبار دا تێدەپەڕێت.
هەڵمەت حاجی چاڵاكوانی مەدەنی گووتی" دوای سوێند خواردنی یاسایی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن كە ئایا نێچیرڤان بارزانی كارەكانی داهاتووی چۆن دەبێت؟ بەڵێ، هەموومان ئەو راستیە دەزانین بەهۆی پێگەو رۆلی جەنابی نێچیرڤان بارزانی و ئەزموونی رابردووی لە حكومەتداری، پێمان دەلێت كە بەرێزیان دەتوانێت دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی ئەو لە رابردوو بە گشتی لە هەموو سێكتەرەكانی ژیانی خەڵك سەركەوتووانە رێی خۆیان گرت، سەرەرای بوونی هەڕەشەی تیرۆستان و هەبوونی قەیران بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پێشوی عێراق خوڵقێنرابوو، بەڵام كوردستان بە ئیرادەی، گەلەكەی بە خۆراگری و رێزدار نێچیرڤان بارزانیش بە توانەوەی بەستەلەكی سیاسی و تێكشكاندنی قەیرانەكان سەركەوتنی هەمووانمان هاوشان لەگەڵ یەك بینی، كە تێیدا كوردستان بەهێزتر لە جاران دەركەوتەوە، ئێستاش كە بەرێزیان لە ئەركی نوێی كە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، كاری زیاتر دەكات لەسەر هزری پێكەوەژیان و توندوتۆلكردنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان و درێژەپێدەری كارەكانی رابردووی سەرۆك بارزانی دەبێت، بۆ بیناكردنی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشاوەتر، ئەوەی لە كاك نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتنی زیاتری كوردستان و ئاشتەوایی زیاتر و یەكخستن و پتەوكردن و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و بنیاتی كوردستانێكی بەهێزە، لەمەودواش هەنگاوەكانی لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو ئاشتیخواز بەرجەستە دەكات، ئەو ئێستا وەك هەمیشە كاردەكات بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكان و ئایین و ئاینزاكان، بۆیە چاوەروان دەكرێت كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسرور بارزانی شانبەشانی یەك كاربكەن بۆ زیاتر بەهێزبوونی پێگەی كوردستان و دروستكردن و كاردانەوەیەكی ئەرێنیتری نێودەولەتی بۆ سەر كوردستان تاكو لە رێگەیەوە بتوانین بگەینە ئەو ئامانجە مەزنەی كە بە درێژایی مێژوو هەگبەی نەتەوەیەك بووە".
سیوف محەمەد ڕاگەیاند كار لە بارەی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان بۆ زاری كرمانجی گووتی" ئەگەر ئێمە لە مێژوو ئاوەدانی هەرێمی كوردستان و هەستانەوەی لەو بارو دۆخەی دوای شەڕی ناوخۆ و بەتایبەتی تر دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ورد بینەوە ناكرێ بەسەر ناوی نێچیرڤان بارزانیدا بازبدرێ و بە ون كردنی ئەوناوە هیچ شتێك بەدروستی باس ناكرێ، هەر لە سەربەخۆی فرۆشتنی نەوت و بوژانەوەی بەرچاو لە كاری بازرگانی و گەشت و گوزار و وەرزش و ڕێگاو بان و ئاوەدانی و كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەمەبەستی وەگەڕ خستنی كۆمپانیای بیانی لەناوچەكەدا لەپێشینەی كارەكانی بووە، ئەمەش هۆكاری هەرەسەرەكیبوو كە كوردستان بێ بە جێگای سرنجی وڵاتانی بیانی وەك یەكێك لە هەرێمەئارامەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستگفتوگۆو ڕێگای سازانی نیشتیمانی بۆ چارەسەری كێشە هەنوكەیەكانی ناوخۆ ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ناوەند وڵاتانی بیانی" دووبارە ئەمەش گرنگی و تایبەت مەندیەكی تری نێچیرڤان بارزانی بووە كە لەناوخۆدا بە كەسایەتی دەوڵەت مەدار ناسێندراوە .
بۆیە ئێستا حیزبە سیاسیەكانی هەرێم و لایەنەجیاجیاكانی عێراق و تەنانەت دەرەوەش بوون بەسەروەكی هەرێمی نێچیرڤان بارزانی بەوەرچەرخانێكی گرنگ لە دووبارە بنیات نانەوەی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە نێچیرڤان بارزانی چاوەڕێ دەكەن .
نێچیرڤان بارزانی لەساڵی 1996 بە جێگری سەرۆك وەزیران دەستنیشانكرا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە دوا بە دوای هەلبژاردنی گشتی لە هەرێم لە ساڵی 1992 دامەزرێندرا. لە ساڵی 1999 بە سەرۆك وەزیران دەستنیشانكرا. نێچیرڤان بارزانی، كە ڕابەرایەتی كابینەی پێنجەم لە ماوەی نێوان 2006 تا 2009 و كابینەی حەوتەم لە 2012 تا 2014ی كرد لە دوای 2014 ەشەوە تاوەكو ئێستا رابەرایەتی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
لە ساڵی 1975، بارزانی و خێزانەكەی، لەگەڵ دەیان هەزار كوردی عێراق، ئاوارەی ئێران بوون بۆ ڕزگاربوونیان لە چەوسانەوەی ڕژێمی بەعسی عێراق. بە شوێنپێكەوتنی باوكی و باپیری، نێچیرڤان باررزانی چاڵاكانە بەشداربوو لە كاروباری سیاسی كورد و بە خێرایی بە ناو پلەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرزبۆوە. لە كۆنگرەی دەیەم لە ساڵی 1989 بۆ سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەلبژێردراو لە كۆنگرەكانی دواتر دووبارە هەڵبژێردرایەوە.
بە گووتەی زۆرێك لە دیپلۆماتكار و سیاسەتمەدارانی و شارەزایانی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانی كەسێكی سەركەوتووە و خاوەن ئەزموونێكی باشی حكومڕانییە و پێییان وایە لە پۆستی سەرۆكی هەرێمیش سەركەوتوو دەبێت،

 

زۆرترین بینراو