شەقام قسە لەسەر گووتارەكەی سەرۆكی حكوومەت دەكات

شەقام قسە لەسەر گووتارەكەی سەرۆكی حكوومەت دەكات

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: 


بەبۆنەی سێ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر كابینەی نۆ بەشێك لە چین و توێژەكان دیدو بۆ چوونی خۆیان لەسەر گووتارەكەی مەسرور بارزانی، دەردەبڕن و پێیان وایە سەرۆكی حكوومەت بەكردار سەڵماندویەتی كە خزمەت دەكات و راشكاونەش قسەی كردووە، جەختیش دەكەنەوە هەموو كوردێكی نشتمان پەروەر پاڵپشتی هەوڵەكانی ناوبراو دەكەن بۆ بەرەو پێشوەچوونی كوردستان.
جیهان رۆژ بەیانی، باس لەوە دەكات" لە چەند رۆژی رابردوو وتاری مەسرور بارزانی، سەرنجی ئێمەی راكێشا و  جارێكی تر سەڵماندیان كە چەند لە كارو كارنامەیان رازین و بە شێوەیەكی گشتی بە بێ جیاوازی لە گشت وەزارەت و سێكتەرە گرنگەكانی هەرێم كاردەكەن بۆ فەراهەمكردنی پێداویستییە سەرەتایی و گشتیە گرنگەكان كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر تاكی كۆمەڵگە هەیە، گرنگترین خاڵەكانی گووتارەكەی ناوبراو كە ئاماژەیان پێكرد ناو هێنانی حكوومەت بوو كە وتیان حكوومەتەكەتان كەواتە حكوومەتەكە گشتگیرەو هی خودی خەڵكە بەهەموو چین و تۆیژەوە بە بێ جیاوازی".
لە بارەی پرسی چاكسازی رۆژ بەیانی، ئاماژەی بەوەكرد" بابەتی چاكسازی لەم كابینەیە جەختێكی زۆری لەسەر كراوەو بە جدی و بە بۆیرانە لە وەزارەتەكان و دام و دەزگاكان چاكسازی كراوە، بە تایبەت لە كەرتی پێشمەرگە و كار بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە كراوە، بابەتی مووچە سەرەرای نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام ئەم كابینەیە توانیویەتی بە جۆرێك مووچە دابەش بكات كە هەموو مانگێك و بە شێوەی ۱٠٠٪ بێت، گرنگیدان بە داهاتی ناوخۆ و پەرەپێدان بە كەرتی كشتوكاڵ و هەناردەكرنی بەرووبوومی خۆمالی بۆ دەرەوەی هەرێم، لەم كابینەیە نەك هەر حكوومەت قەرزی نەكردووە بەڵكو توانیویەتی سەرووی یەك ملیارد دۆلار قەرز بداتەوە، پەرەپێدانی كەرتی خۆیندن و بەپێی توانا دامەزراندنی مامۆستا گرێبەستەكان و دروستكردنی چەندین قوتابخانە كارێكی تری ئەم كابینەیە و هەروەها هەوڵێكی گرنگ دراوە بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەت و بەهێزكردن پێگەی ئافرەت لە كۆمەڵگەو دامەزراوەكانی حكوومەتدا، دەبێت هەموو تاكێكی نشتمان پەروەر هاوكار و پاڵپشتی هەنگاوەكانی سەرۆكی حكوومەت بكەن بۆ ئەوەی كوردستان هەنگاوی زیاتر لە سەرجەم سێكتەرەكان بەرەو پێش بچێت. 
فەرهاد مەجید روستای، بەر لەوەی بچێتە سەر گووتارەكەی سەرۆكی حكوومەت، هێما بۆ ئەوە دەكات" چوار ساڵی داهاتووی ئەم كابینەیە چوار ساڵی زێڕین دەبێت و  بەرهەمی ماوە و خەڵك ئومێدی زۆری بە سەرۆكی حكوومەت هەیە".
فەرهاد مەجید، دەشڵێت" كابینەی نۆ  پڕە لە خزمەتگوزاری  كە  پەیوەست بووە بە سەرجەم كایەكانی ژیان، لە ساتی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆ تووشی چەند گرفتێك بوویەوە، لەوانە كۆرۆنا و نەناردن و دواكەتنی ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر درابوو، سەرۆكی حكوومەت توانی بە پاڵپشتی و پشوو درێژی خەڵكی كوردستان، زاڵبێت بەسەر هەموو كۆسپانەی بۆ كابینەكەی دروستكرا، بوونی ژماریەكی زۆری مووچە خۆر و بارگرانی بەسەر حكوومەتەوە دوو مووچەی و سێ مووچەیی، لە رێگەی بایومەتری توانرا چاكسازی زۆر بكرێت و ئەو پاكسازی و چاكسازیانەی كە هەندێ خەڵكی نا بەرپرس لێی سودمەند دەبوون و كۆسپیان دروستكرد، بەڵام سەرۆكی حكوومەت وەك ئەوەی بڵی جەنگی گەندەڵی دەست پێكردوو، توانی قۆناخی باش ببڕێت و هەموو لایەكیش ئەنجامەكەی بینی كە بە ملیارد دینار پارە گەرێنداروەتە خەزێنەی حكوومەت".
ئەو كوڕە شەهیدە پێشی وایە" سەرۆكی حكوومەت هەوڵ و كۆشەشی زۆری داوە بۆ بە هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتكردن بە كەس و كاری سەر بەرزی شەهیدان، لە رووی كارگێڕیی و شۆركردنەوەی دەسەڵات و هەماهەنگی  لە نێوان حكوومەت و پەرلەمان وەزیرەكان و ئازادی رادەربڕین بەرەو پێشوە چوونی باشی بە خۆیەوە بینیوە، خالێكی تر كە لەسەروی هەموویانە ئەو ئەمنیەتەی لە كوردستان بوونی هەیە و رەنگدانەوەی باشی هەبووە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕست، توانراوە زۆر ترین كاری تیرۆر ستی پوچەڵ بكرێنەوە.
بەرەو ئابووری سەربەخۆ بچێت كە یەكێك لە كارنامەكانی كابینەی نۆیەمە.
هێشو دارا، چالاكوانی مەدەنی، پەیامی سەرۆكی حكومەت لەیادی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەیدا بەتەواوی لەجێی خۆی بوو و هەمەلایەنە و گشتگیر بوو، بە شانازیەوە باسی دەستكەوتەكانی كرد كە ئەمە مافی خۆیەتی و لەهەمان كاتدا مافی خەڵكی كوردستانیشە كە بزانن چی كراوە، بە بوێری و راشكاویشەوە كەموكورتیەكانی خستەڕوو و باسی كردن ئەمەش دیسان مافی خەڵكی كوردستانە بزانن هۆكاری نەكردنی هەندێ كار و جێبەجێ نەبوونی  هۆكاری چیە، لە راستیدا كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، وەك فریادڕەس و جێی ئومێدی خەڵكی كوردستان لە سەروەختێكی پڕ گرفتدا دەستبەكاربوو و خاوەنی بەرنامەیەكی تۆكمە و چڕوپڕ بوو بۆ چارەسەریەكان، خەڵك چاویان لە سەر كابینەكە و كارو بەرنامەكانیەتی و دەیانەوێ بزانن چەندی جێبەجێكراوە و چەندی ماوە، ئەم كابینەیە گەرچی هەر لەسەرەتاوە روبەڕوی دۆخێكی ناهەمواری جیهانی قورس بووەوە وەك پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، لەسەر ئاستی ناوخۆییش هەوڵی بەربەستدانان بۆی هەبوون، بەڵام متمانە بەخۆبوونی خودی سەرۆكی حكوومەت و ستافی كابینەكە وایكرد چۆك دانەدەن و ئەوەی دەتوانن پێشكەشی بكەن ئەوەیشی لەتوانا بەدەرە بۆ خەلكی ڕون بكەنەوە و كارەكان بخەنە ڕوو".
ئەو چالاكوانە پێی وایە كابینەی نۆیەم شەفاف و سەرۆكی حكوومەتیش لە بەرەی خەڵك بووە، وەك خۆی دەڵێت" ئەم نزیكیە لە خەڵك و پشت بەستن و لە خەمی خەڵكدابوونەی سەرۆكی حكوومەت وایكردوە بە درێژایی تەمەنی كابینەكە شەفافیەتێكی زۆر هەبێت و خەڵك و هاووڵاتییان تەوەری كاركردن و بایەخ پێدان بن، بێگومان ئەمە سەرمایەیەكی گەورەیە بۆ حكوومەت كە لە روانگەی داواو خواستەكانی خەڵكەوە هەڵسوكەوت بكات و كارەكانی ئەنجام بدات و خۆیشی هەڵسەنگێنێت، هەبوونی هەماهەنگی نێوان خەڵك و حكوومەت و خستنەڕوی بەرنامە و كارەكان وایكردوە بەربەستەكان ڕابماڵرێن و گرفتەكانیش بگۆڕرێن بۆ دەستكەوت، زۆر گرنگە پێدانی ئەم زانیاریانە بەخەڵك و دانانی خەڵك وەك سەنتەری كاركردن و چەقی بایەخپێدانی حكوومەت، چونكە سەرۆكی حكوومەتیش چەندین جار جەختی لەوە كردوەتەوە كە حكوومەت خزمەتكاری خەڵكە و ئامانجی هەرەگەورەی ئەوەیە بتوانێت بە باشترین شێوە بەو خزمەتەی هەڵبسێت، دەبێ ئەوە بڵێم كە هەبوونی ئەم شەفافیەت و پێدانی زانیاری و دواندنی خەڵكە وایكردوە كەمترین دەرفەت بۆ نەیارانی ناوخۆیی و دەرەكیش بمێنێتەوە هەتا لێیەوە مزایەدە بكەن، سەرۆكی حكوومەت رون وئاشكرا لەگەڵ خەڵك قسە دەكات و حكوومەتیش وەك هی خەڵك دەركەوتووە نەك حكوومەتی ئەم حیزب و ئەو لایەن.