شەقڵاوە نازناوی خولی تۆپی بالەی لەدەستدا

شەقڵاوە نازناوی خولی تۆپی بالەی لەدەستدا


لە كۆتایی خولی بالەی یانە پلە نایابەكانی كوردسان هەردوو یانەی شەقڵاوەو پێشمەرگەی سلێمانی لە هۆڵی داخراوی شەقڵاوە رووبەرووی یەكە بونەوە.
لە یارییەكەدا بەرپرسانی وەرزشی و جەماوەرێكی زۆر ئامادەببوون، یاریزانانی شەقلاوە لە گێمی یەكەم توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و گێمەكە بە سەركەوتووی بە كۆتا بێنن، گێمی دووەم شەقڵاوەیەكان توانیان خاڵەكانیان بگەینێنە 24 بەرامبەر 22 بەڵام بەهۆی هەڵەكانیان ئەو گێمەیان لە دەستدا.
گێمی سێیەم پێشمەرگەی سلێمانی ورەی بەرز بوەوەو توانیان ئەو گێمەش بەئاسانی مسۆگەر بكەن.
گێمی چوارەم شەقلاوە هەوڵی دا لەو گێمەدا یارییەكە یەكسان بكاتەوە بۆ ئەوەی لە گێمی پێنجەمی یەكلاكەرەوە نازناوەكە بە دەست بێنی بەلام پێشمەرگەی سلێمانی ئەو خەونەی یاریزانانی یانەی شەقڵاوەی لە گۆرنا و توانی سەركەوتن مسۆگەر بكات بە 52-22 خاڵ و نازناوی خولی بژاردەی كوردستان بۆ خۆی دەستەبەر بكات.
بەمەش شەقڵاوە لە نێو جەماوەرو خاكی خۆی نازناوەكە لە دەست بدات و پێشمەرگەی سلێمانی ببێتە خاوەن بەرز كردنەوەی جامەكە و بەرەو شاری سلێمانی بباتەوەو نازناوەكەش لە باوەشی خۆیان بگرن.

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو