شەماڵ وەڵزی: كۆرۆنا پیشانگەكەمی دواخست

شەماڵ وەڵزی: كۆرۆنا پیشانگەكەمی دواخست

محەمەد هەسنانی-قەسرێ: وێنەو فۆتۆ سەرەنج راكێشەكانی سروشتی كوردستانی فۆتۆگرافەرێكی باڵەكایەتی، بۆتە جێی سەرنجی خەڵك و دەشڵێت، بەهۆی ئەم باردۆخە بواری ئەوەم نەبووە پیشانگایەك بكەمەوە.
فۆتۆگرافەر، شەماڵ قادر برایم، ناسراو بە شەماڵ وەڵزی، دانیشتووی گوندی وەڵزێی ناحیەی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمان، بەزاری كرمانجی راگەیاند"سەرەتایی دەست كردنم بەكاری فۆتۆگرافی، حەزێكی منداڵیم بوو لەكاری فۆتۆ بەتایبەت گرتنی وێنەی سروشتی جوانی كوردستان و دەڤەرەكە، خۆشبەختانە توانیوومە تا راددەیەكی باش لەم بوارە سەركەوتن بەدەست بهێنم، هەروەها خاڵم (ئاوەرە جەعفەر) كە خۆی فۆتۆگرافەرە زۆر هاوكارم بوو".
ئەوەشی خستەروو"تا ئێستا بەشداری هیچ پێشانگەیەكم نەكردوەو، بەنیاز بووم پێشانگەیەكی تایبەت بەوێنەكانم بكەمەوە، بەڵام ئەو بارودۆخە نەگونجاوەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگر بووە لەبەردەمم، بەهیوام لە ئایندەدا بتوانم وێنەكانم نمایش بكەم".

زۆرترین بینراو