شەهید نەوزاد خەیلانی ئەو گەنجەی خۆی فیدای نیشتیمان كرد

شەهید نەوزاد خەیلانی ئەو گەنجەی خۆی فیدای نیشتیمان كرد

محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی : لەوتەی كورد هەبووە لە لایەن نەیارەكانییەوە بەردەوام رووبەڕووی شەڕو ماڵ وێرانی بۆتەوە و بە سەدان هەزار شەهیدیش دراون، زۆرن ئەو قارەمانانەی لە پێناو خاك و نیشتیمان رێگەی مەرگیان هەڵبژاردووە، نەوزاد سەعید خدر خەیلانی نمونەی یەكێك لەو قارەمانانەییە كە لە تەمەنێكی بچوك گیانی خۆی پێشكەش بە نیشتیمانیی خێر لە خۆ نەدیوو كردوە، شەهید لە ساڵی 2006 ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناو لە دوای خۆی 3 كچ و كوڕێكی جێهێشتووە و یەكێك لە كچەكانیش لە دوای شەهید بوونی دێتە سەر دونیا لە سۆزی باوكی بێبەش دەبێت، شەهید نەوزاد لە ساڵی 1980 لە گوندی باشوری خوارووی سەر بە ناحیەی باسرمە لە بنەمالەیەكی كورد پە روەر چاوی بە ژیان هەڵێناوە، شەهید تاوەكو قۆناخی سێی سەرەتایی خوێندوە، لەبەر هەژاری باوكی ناچار دەبێت نەوزاد لە خوێندن دەربێنێت، تەمەنی 16 ساڵ دەبێت چەكی شەڕەف هەڵدەگرێت و دەبێتە پێشمەرگە، تا ساتی شەهید كردنیشی بۆ یەك رۆژیش لە خەباتی چەكداری دانەبڕٍاوە.
نەجات سەعیدی برای شەهید نەوزاد باس لە قارەمانیەتی براكەی دەكات و دەڵێت" شەهید تا بلێی كەسێكی ئازاو زیرەك بووە چەندین جار لە لایەن بەرپرسان بەهۆی ئازاییەوە خەڵات كراوە لە دوای بوونی بە پێشمەرگە لە ساڵی 1998 شەهید گواسترایەوە بۆ هێزی تایبەتی 1 لە سۆران، ماوەیەك مەشقی سەربازی كردووە توانی بە سەركەوتووی خولەكە تەواوبكات، پاشان جارێكیتر گواسترایەوە هێزی 4 فەوجی 2 لە سوپای شەقڵاوە، لەگەڵ دروستبوونی شەڕی داعش ساڵی 2014 لە یەكەم رۆژی شەڕەكە بە شداریكرد تاكوو رۆژی شە هیدبوونی"
نەجات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" هەر چەند باس لە شەهید نەوزاد بكەین هەر كەمە شەهید لە شەڕەكانی زوومار رەبیعەو عومەر خالید و مەحمودییە تەواوی ناوچەكە بە شداری كردووە بگرە هەندێ جاریش دەوامی تەواو بووە بەهۆی زۆری هێرشی تیرۆرستان ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە ماڵەوەی" رووخۆشی و خۆ بەگەورە نەزانینی شەهید وایكردبوو، هەموو هاوسەنگەرانی بەچاوی رێزەوە بڕوانن لێی.
سەعید خەیلانی باوكی شەهید نەوازاد كە خۆشی لە تەمەنێكی بچوكەوە بۆتە پێشمەرگە دەڵێت" بەردەوام رۆلەكانم ئامۆژگاری كردوون كە نیشتیمانیان خۆش بووێت، شەهید نەزادی كوڕیشم هەمووكات گوێ رایەلی ئامۆژگاریەكانمی دەكرد و ئەوەش وایكرد بەهۆی خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتیمان خۆی فیدای خاكی كوردستان بكات و ئامادەشم خۆم ماڵ و منداڵەكانیشم لە رێگەی كوڕەكەمەوە دابنێم"
باوكی زیاتر دەشڵێت" یەكەم رۆژ مانگی 10ی 2014 لە میحوەری رەبیعە هەوالم بۆهات كە كوڕەكەت شەهید بووە لەگەڵ پۆلێك لە پێشمەرگەی قارەمان، ناخۆشترین رۆژی ژیانم بووە كە هەوالی مەرگی كوڕەكەم پێگەیشت، راستە لە دەستدانی كەسی نزیكت تەواو بێ تاقەتت دەكات، بەڵام شوكری خودام كرد و گووتم خوایە گیان من جەرگم سووتا جەرگی هیچ كەسێكی تر نەسوتێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو