شەوە چییە ؟

شەوە چییە ؟

پزیشكی دەرمانساز
دیندار فازل بادلی


هۆكارەكانی چین و بۆچی شەوە دروست دەبێت.
ئایا شەوە مەترسیدارە؟
لە روی پزیشكییەوە بە شەوە دەڵێن ئیفلیجی خەوتن، بەڵام لە نێو خەڵكدا بە شەوە ناسراوە، گرنگترین نیشانەكانی شەوە بریتین لە نەتوانین لە جوڵە پێكردنی لەش و قسەكردنە بە شێوەیەك كە كەسی توشبوو بە هۆی ترسەوە دەیەوێت هاوار بكات، بەڵام بی سودە دەنگی دەرناچێت، نیشانە یەكیتری هەست بە خنكان دەكات، بەشێوەیەك هەست دەكات كەسێك لەسەر قەفەسەی سینەیدایە واهەست دەكات دەمرێت، لەم كاتانەدا تووشی وەهم دەبێت وا هەست دەكات یەكێك قسەی لەگەڵ دەكات یا رۆشنای دەبینیت یا لەمس دەكرێـت یا شتیكی قورس لەسەر سینگییەتی .
چۆن رێگە لەم بابەتە بگرین:
ئیفلیجی خەو تێكچوونێكی بێ زیانە دەتواندرێت بە رەچاوكردنی هەندێك خاڵ لەناو ببرێت ( وەرزش كردن بەپێی پێویست، لەسەر پشت نەخەوتن ، زۆر نەخواردن، نەخواردنی كافایین .
بۆچی ئەم حاڵەتە( شەوە) دروست دەبێت:
ئیفلیجی خەو تێكچوونێكی بۆماوەییە تەواوی ئەو كەسانەی ئەم باروودۆخەیان ئەزموون كردووە لە نێو خانەكانیاندا مادەیەك بەناوی «HLA-DR2» هەیە، هەروەها قەلەقی و ستریس هۆكارێكیتری ئەم بابەتەن یا بەكارهێنانی دەرمانە خەو لێكەرەكان و دژە هیستامینەكان .

ئایا شەوە مەترسیدارە:
25 تا 30 لەسەدی دانیشتیوانی جیهان بەلایەنی كەمەوە یەكجار تووشی ئەم حاڵەتە بوونە، ئەم بارودۆخە مەترسیدار نییە و لەماوەیەكی كورتدا تەواو دەبێت .
شەوە چییە:
ئەم پرۆسەیە بەناوی«Sleep Paralysis» دەناسرێت. . لەكاتی خەولێكەوتن واتا سەرەتای خەولێكەوتن یان كاتی لە خەو هەستان تووشی دەبین لە قۆناغیREM خەو (واتا كاتیك كە خەو دەبنین) لەش بە شێوەی سروشتی بۆ چەند چركەیەك یا چەند خولەكێك ئیفلیج دەبێت، واتا توانای جولە كردنی نامێنێت .
لەهەمانكاتدا كەسەكە هەست دەكات ئاگای لە دەورووبەریەتی و خەو دەبینی .
شەوە كاتێك روودەدات كە مێشك لە قۆناغی REM دێتە دەرەوە، بەڵام ئیفلیجی لەشی هەر ماوە لەراستیدا لەكاتی خەوتن و كاتێك كەسێك خەو دەبینێت، مێشك ناردنی ئیعاز بۆ پەیكەرە ماسوڵكەی لەش رادەگرێت، بۆ ئەوەی كەسێك ئەوەی لە خەودا دەیبینێت جێ بەجێی نەكات، بۆ نموونە كەسێك خەو بەراكردنەوە دەبینێت، لە پێخەفەكەیدا هەڵنەستێت و رابكات، ئەوە دوای ئەوە كەسەكە هەوڵی بە ئاگا هاتن دەدات دووبارە مێشكی كۆنتڕۆڵی لەشی دەكات رێنمایی دەدات بە هۆشیار بوونەوەیان...واتا ئێمە هۆشیاریمان بەدەست هێنا و دەتوانین ببینین، بەڵام توانای جولەمان نییە، هاوار دەكەین دەنگمان دەرناچێت لەشت ناجولێت ئەم بارودۆخە "شەوەیە " دواتر وردە وردە توانای كۆنتڕۆڵكردنی بۆ دەگەڕێتەوە، بەمەش كەسەكە دەست و پێكانی دەجولێت و دەگەرێتەوە بۆ ئیفلیج نەبوونی ئەندامەكانی لەشی لەماوەی خەون بینیندا.

 

زۆرترین بینراو