عادل عەبدولمەهدی بۆ نێچیرڤان بارزانی: متمانەم هەیە هەڵبژاردنت پەیوەندییەكانمان باشتر دەکات

عادل عەبدولمەهدی بۆ نێچیرڤان بارزانی: متمانەم هەیە هەڵبژاردنت پەیوەندییەكانمان باشتر دەکات

دوای ئەوەی رۆژی 28-5-2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکەش لەڕێگەی نامەیەکەوە پیرۆزبایی ئەو ئەرکە نوێیە و جەژنە پیرۆزەی لێکرد.

عادل عەبدولمەهدی لە نامەکەیدا دەڵێت "متمانەی تەواومان هەیە كە هەڵبژاردنتان بۆ ئەو پۆستە پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێم بەرەو پێشتر دەبات، ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری و ئەمنی وڵاتەكەمان دەبێت".


دەقی نامەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ نێچیرڤان بارزانی:

"جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە پۆستە نوێیەكەتدا بۆ بەدیهێنانی داوای رۆڵەكانی گەلی خۆشەویستمان لە هەرێم. متمانەی تەواومان هەیە كە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێم پێشڤەچوون بەخۆیەوە دەبینێ،‌ ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری و ئەمنی وڵاتەكەمان دەبێت، هەروەها ئەو بۆنەیەش دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان ئاراستە بكەم و تەندروستی ئێوە و خۆشنوودی هەموو رۆڵەكانی گەلی عێراق لە خودا دەخوازم.

عادل عەبدولمەهدی،
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
بەغدا، ئایاری 2019

 

 

 

زۆرترین بینراو