عادڵ عەبدولمەهدی و شاندێك دێنە هەرێمی كوردستان

عادڵ عەبدولمەهدی و شاندێك دێنە هەرێمی كوردستان


بە پێی ئەو زانیارییانەی لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاو كراونەتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا، سەرۆك وەزیران عێراق سەرۆكایەتی شاندێك بكات و بێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نونەرانی عێراق بە زاری كرمانجی گووت" بڕیارە سەردانەكە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت، مەبەستیش لەم سەردانە جگە لە پیرۆزبایی كردن لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم، كۆمەڵێكی پرسی دیكەش هەن كە پێویستە بە پلە چارەسەر بكرێن، وەك ئەو دۆخە ئاڵۆزی لە ناوچە جێناكۆكەكانەوە هەیە و مەترسی زۆری بەدوای خۆی هێناوە، هەروەها ئامادەكاری بۆ بوودجەی ساڵی داهاتوو".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەارنی عێراق گووتیشی " سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتی هەرێك كۆ دەبێتەوە و رەنگە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانیش لەگەڵ كەس و لایەنەكانی دیكەش كۆببێتەوە".

 

 

زۆرترین بینراو