عارف روشدی: خواستی سەرۆكی هەرێم تەبایی نێو ماڵی كوردی بووە

عارف روشدی: خواستی سەرۆكی هەرێم تەبایی نێو ماڵی كوردی بووە

زاری كرمانجی – هەولێر: ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پ. د. ك بە زاری كرمانجی گووت" بە دەست لە كاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و هەموار كردنەوەی دەستوور ئەو كێشانەی ئێستا لە عێراق هەن چارەسەر نابن، كێشەی دەستوور لەوە دایە جێبەجێ ناكرێت، ئەگەر دەستوور جێبەجێكرابا، ئەم كێشانەی ئەمڕۆ نەدەمان".
عارف روشدی، گووتی " ئەو حزبانەی لە عێراق دەسەڵاتدارن وا كار دەكەن و بیر دەكەنەوە هەر حكوومەتێك پێك بێت دەخەنە ژێر ركێفی خۆیان".
گووتیشی" گۆڕانكاری شتێكی پێویستە و دەبێ بەردەوام بن، پارتی یەكێكە لەو حزبانەی كە باوەڕی بە گۆڕانكارییە، لە هەر شوێنێك پێویست بكات پارتی گۆڕانكاری دەكات و گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبن".

بیروڕا

زۆرترین بینراو