
عه‌لی عه‌ونی : غالب محه‌مه‌د پانزدە حیمای بندیواری هه‌یه
زاری كرمانجی : عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 8 ی پارتی له زاخۆ وه‌ڵامی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار د. غالب محه‌مه‌د ده‌داته‌وه.
عه‌لی عه‌ونی ، به‌رپرسی لقی 8 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاخۆ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆممهڵایهتی فێسبووك نووسیوه : ئەم غالبە دیارە پانزە حیمایەی بندیواری ھەیە و مووچەیان دەخوات . ئەگینا حیمایەکانی لە کوێ بوون بۆ چی پێشیان نەگرت ؟
ئه‌وه‌شی نوسیووه : یا ئەوەتا فیلمگەلی نزیک بوونەوەیە لە ھەڵبژاردن، چاوەڕێی فیلمی زیاتر و سەیرتر بکەن، بۆ دەنگھێنان پەنا دەبەنە بەر رێگا و شێوازی قێزەوەن، ئابرووی کوردستان و حکومەت و میللەتی خۆتان دەبەن بۆ دوو دەنگ
له كۆتایی دا گوتویه‌تی : بە قسەی من دەکەی دەچییە بەردەرکی سەرا بانگ دەدەی بۆ کەمپینی نوێژ لەسەر کارتۆنی بیره.