عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا.

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم هیوای خواست كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ببێته‌ هۆكاری زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌رجه‌م عێراق هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان هه‌بووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ و پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ هاوبه‌شی كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو گه‌لی عێراق به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه‌ بێت.

زۆرترین بینراو