عیرفان كەركووكی: دەبێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت

عیرفان كەركووكی: دەبێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت

زاری كرمانجی – كەركووك : عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ زاری كرمانجی رایگەیاند:" گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی ئەمن و ئاسایش بەرقرار دەبێت، بۆیە ئێمە لە پارتی گەلی توركمانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بە پێویست دەزانین و خۆشحاڵیش دەبین و لەگەڵی داین، چونكە ئەوە باشترین شتە كە زەمانەتی ئەمنیەت بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان دەكات، بۆیە پێویستە هەموو پێكهاتەكان بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكان دڵخۆش بن.
سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، دەشڵێ:" دەبێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، ئەوە گرنگترین شتە بۆ ئەو ناوچانە، هەروەها گرنگە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن، دەبینین ئێستا حكوومەتی هەرێم گرنگییەكی زۆری بەو بابەتە داوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بەردەوام بێت، رێككەوتن بكرێت، پشتگیری حكوومەتی هەرێم دەكەین، چونكە هەنگاوی باشی ناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا رێك بكەوێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان دایە".

 

زۆرترین بینراو