عێراق داڕمانی سیاسی و بێ متمانەیی و بەریەككەوتن

رێبوار حەمەلاو شوانی

عێراقێك بە درێژایی دروستكردنی دەوڵەت ، بە ئێستاشەوە  هەرگیز پر بە گەل و پێكهاتەكانی نەكراوە لە سەر هیچ بڕیارێك و گۆڕانكارییەك، بەڵكو تەنها شەڕ وململانێی قورسە سیاسییەكان، نائاڕامی و ئاڵۆزی سوودی هەرە گەورە بووە بۆ دانیشتیوانی، بەردەوام هەندێك گروپ و لایەن لە پێناو پارێزگاریكردن لە كورسی و سەروەت وسامانەكانیان خۆیان بە زۆرداری سەپاندووە، ئێستاكەش بەهەمان سازی رابردوو و ئاگری چاوچنۆكی بەرنەدانی كورسی دەسەڵاتی  لەلایەن سیاسییەكانەوە گڕی گرتووە ، عێراقیان بەرەو  تاریكی و هەڵدێر بردووە، بەشێوەیەك هیواكان بۆ باشتربوونی ڕەوشەكە لە ئایندە كەمتر دەبێتەوە .
لە ماوەی رابردووشدا، هەر جۆرە بژاردە خرابیێتە بەردەم سیاسییەكان و بەتایبەت ئەوانەی 19 ساڵە عێراقیان بە خراپترین دۆخ بردووە، بە هۆی بێ‌ متمانەیی بەیەكتر، ڕەتدەكرێتەوە و هەزار و یەك شك و گومانی بۆ دروست دەكرێت. ناكرێت رۆڵ و كاریگەری هێزە هەرێمایەتییەكان و نێودەوڵەتییەكان  باس نەكرێت ، گەر هەر پرۆژە و بژاردەیەك بۆ چارەسەری ڕەوشی عێراق پێشكەش بكەن، لەبەر زۆری ئەجێندای دەرەوە، بەریەككەوتن ڕوودەدات و هیچیان ڕێگە نادەن بە سەرخستنی پرۆژەكانی یەكتر، تەنانەت ئەگەر سەركەووتووش بێت و بەلای خەڵكی عێراقەوە قبوڵكراو بێت.
قەیرانەكان و نیگەرانییەكانی عێراق بە شێوەیەك قوڵ و ئاڵۆز بوونەتەوە كە خوی سیاسییەكانیان سەریان لێشێواوە ، تەنها ئەو كاتەی دێنە بەرچاویی كامیراكان و میدیاكان ، دەیانهەوێت ڕەوشی عێراق بە ئەوروپا بەراوەرد بكەن و خۆڵ بكەنە چاویی خەڵكەوە ، بۆیە، ئەوەی راستییەكی حاشاهەڵنەگرە بەرامبەر ئەو دۆخە ناڵەبارەی عێراق و بەرپرسیاری یەكەم و كۆتایی لە ماوەی رابردوو ئێستا بۆ داڕمانی سیاسی و بێ متمانەیی لە عێراقدا، سیاسییەكانییەتی، چونكە بە دەسەڵاتە سیاسی و بەرژەوەندە ئابوریی و مەزهەبی و تایەفییەكانیان، بوونەتە ماشێنی ئاراستەكردنی جەماوەرەكەیی و چۆنیان بوێت ئاوا ئاراستەی دەكەن.
ئەو سیناریۆیانەی كە  بۆ دۆخی پڕ قەیراناویی عێراق پێشبینی كراوەن بریتین لە ؟: یەكەم ،، توندتربوونەوەی ململانێكان بەو ئاراستەیەی گروپی ئیتار هەڵوێستی بێ دەنگی و بەرگری بگۆرن ،بۆ دۆخی هێرشكردن و دەستكردنەوە لە رەوتی سەدر، بەشێوەیەك لە رووبەروونەوەی خۆپیشاندەرانی سەدرییەوە بۆ پەلاماردانی راستەوخۆی رەوتی سەدر.
دووەم، هەروەها سەر لە نوێی رازیبوونی لایەنەكان لە سەر  دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن. ئەم بژاردەیان وا پێ ئەچێ بە دڵی سەدرییەكان بیت.
سێیەم،، دروستكردنی حكومەتی راگوزەر بۆ ماوەی ساڵێك یانیش زیاتر تا ئەو كاتەی كە زمینە سازی دەكات  بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە . نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت كە لە ماوەی رابردوو  و ئێستاشدا چوارینەی هەماهەنگی ئیتار حكومەتەكەی مستە كازمی بەهاوسۆز لەگەڵ سەدر دەزانن و تۆمەتی ئاژاوەچی دەدەنەپاڵ. ئەمەش دەرگای كەسی سێیەم بۆ راسپاردنی حكومەتی راگوزەر دەكاتەوە.
چوارەم،، لە ئێستادا ، هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی ، ئامادە نییە هیچ چارەسەرێك كە لایەنی بەرامبەر پێشكەشی دەكات، بۆیە چاوەڕواندەكرێت وەك هەموو جارێك لە دەرەوە و بە زەبری تۆپزی بەسەر خودی سیاسییەكان و خەڵكەكەیدا بسەپێندرێت، كە هەموو چوار ساڵ جارێك یان زیاتر ئەم گەمە قێزەونە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.
پێنجەم ،، ئەو كۆنە ڕق و كینەیە ، دوور لە سیاسەت لە نێومان نووری مالیكی  و موقتەدا سەدر لە رابردووبوونی هەبووە ، ئینجا مڵمڵانێیەكی كانی  دوای هەڵبژاردن ، ئەگەر زۆری شەری نێوخۆیی  و سەرەتایەكی خوێناوی كە كەس نازانێ، كەی ئەو خوێنە رادەوەستێ.چونكە هەم حەشدی شەعبی و هەم سەدریش خاوەنی هێز و چەكن و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە ئاسان نابێت.