عەبدولسلام دۆلەمەری: سیستەمی خوێندی ئۆنلاین لەبەر چەند هۆكارێك سەركەوتوو نابێت

عەبدولسلام دۆلەمەری: سیستەمی خوێندی ئۆنلاین لەبەر چەند هۆكارێك سەركەوتوو نابێت

زاری كرمانجی-هەولێر: سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەێنێت بەهۆی چەند كێشەو گرفتێكەوە خوێندنی ئۆنلایەن لە ئێستادا سەركەتوو نابێت و دەشَڵێت " چوار بژاردەمان لە بەردەستن بۆئەوەی خوێندنی ئەم ساڵ بە فیرۆ نەڕوات.
لەبەردەوامی قسەكانیدا عەبدولسلام دۆلەمەری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " دوێنێ‌ چوارشەممە 8-4-2020 لەكۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، چەند پێشنیارێكمان بۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا خستەڕوو، لەوانە رەتكردنەوەی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین، چونكە لەبەر چەند هۆكارێك سەركەوتوو نابێت، بۆ نموونە خەراپی هێلەكانی ئەنتەرنێت لە كوردستان، تەنانەت لەهەندێ‌ ناوچە دوورە دەستەكان هەر بوونی نییە، هەروەها نەبوونی كارەبای بەردەوام، نەبوونی ئەو ژێرخانە لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپیوتەر و سمارتفۆن، لە هەموو ماڵێك و لای هەموو قوتابیان و خوێندكاران وەك پێویست نییە، ئەو ئیمكانیەتەش نییە تا بتوانن لەم بارودۆخەدا فەراهەمی بكەن، خەراپی باری دەرونی و سایكۆلۆجی قوتابیان و مامۆستایان بەهۆی ئەو پەتایەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، نەزانین و نەبوونی ئەزموون و پێشتر ئامادەكاری بۆ نەكراوە، لە هەرێمی كوردستان، لە چەند زانكۆیەك نەبێت كە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بۆیە لە ئێستادا ئەستەمە پەیڕەو كردنی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین".
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت " ئەگەر ئەم پەتایە بەرۆكەمان بەربدات و بتوانین هۆڵەكانی خوێندن بەڕووی قوتابیاندا بكەینەوە ئەوا دەكرێت لە مانگی (5 و 6) قەرەبووی ئەو كاتە بكەینەوە، كە بە هۆی ئەم پەتایەوە لەدەستمان چووە و بەردەوامی بەخوێندن بدرێت، پێمان وایە ئەمە باشترین ئۆپشنە تا بۆمان بكرێت ئەم هانگاوە باشترینیانە، كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر پڕۆسەی خوێندن و ئاستی زانستی قوتابیان كەمتر دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەم پەتایە بەرۆكی بەرنەداین دەبێت باشترین بەدیل هەڵبژیرین كە دەرەنجامی خەراپی نەبێت و ماندووبوونی ئەم ساڵی خوێندنی قوتابیان بە فیڕۆ نەچێت، كە بریتیە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی، كەهەموو ئەو قوتابیانەی ئامرازێكی ئەلكترۆنیان هەیە، دەتوانن موحازەرەكان بە ئاسانی بەدەست بهێنن و لە زانست دانەبڕێن و سودمەند بن، بەڵام پەیڕەو كردنی ئەم سیستەمە ئیلزامی نابێت و ئیختیاری دەبێت، واتا قوتابی سەرپشك دەكرێت، لەوەی كە لەگەڵ ئەم سیستەمە بڕوات یان نا، چونكە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ تەنها ئەو مەنهەجە داخڵە كە پێشتر خوێندراوە لە زانكۆ لەم حاڵەتەشدا دەرچوونی قوتابی زۆر ئاسانتر دەبێت، لە هەردوو ئۆپشنەكانی پێشتر كە باسمان كردن، هەر قوتابیەكیش بیەوێت پەرەی زیاتر بە ئاستی زانستی خۆی بدات دەكرێت لە پشووی هاویندا قەرەبووی خوێندنەكەی بكاتەوە".
لەدوا قسەكانیدا رایگەیاند " دوا بژاردەمان، بریتییە لە ئەژماركردنی ئەنجامی سمستەری یەكەم بۆ هەردووك سمستەرەكە، بۆ ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كەوا لە تاقیكردنەوكان دەرچوون، بۆ ئەوانەی كەوا لە سمستەری یەكەم دەرنەچوون، لە خولی دووەم تاقیكردنەوە بكەن، كە پێمان وایە ئەم بژاردەیە تاڕاددەیەك لاوازە.

 

زۆرترین بینراو