عەسایبی ئەهلی حەق هەڕەشەی تۆڵە لە ئەمریكا دەكات

عەسایبی ئەهلی حەق هەڕەشەی تۆڵە لە ئەمریكا دەكات


نوسینگەی ڕۆژنامەوانی تایبەتی قەیس خز عەلی، سەركردەی دیاری شیعەكان لە عێراق، ئەمڕۆ 8-1-2020، ڕایگەیاند" نۆرەی ئێمەیە تۆڵە لە ئەمریكا بكەینەوەو عێراق خاوەنی زیرەكی و غیرەتە، بۆیە وەڵامدانەوەكە كەمتر نابێت لەوەی ئێران".
قەیس خز عەلی، سەركردەی شیعەكان ڕایگەیاند" ئێران تۆڵەی خۆی كردەوە ئێران تۆڵەی خۆی كردەوە ئەنجا ئەنجا نۆرەی ئێمەیە تۆڵە لە ئەمریكا بكەینەوە و عێراق خاوەنی زیرەكی و غیرەتە، بۆیە وەڵامدانەوەكە كەمتر نابێت لەوەی ئێران".
ئەمینداری گشتی عەسائیلی ئەهلی حەق، ڕاشیگەیاند" وەڵامدانەوەی یەكەمی ئێران بۆ تیرۆركردنی سولەیمانی رویدا ، ئێستا كاتی وەڵامدانەوەی عێراقە لەسەر تیرۆركردنی موهەندیس".
شەوی رابردوو ئێران بە موشەك هێرشی‌ كردەسەر بنكە و بارەگاكانی‌ ئەمریكا لە عیراق و سوپای‌ پاسدارانی‌ رایگەیاند "دەیان سەربازی‌ ئەمریكی‌ كوژراون"، بەڵام ئەمریكا و كەناڵەكانی راگەیاندنی عێراق رەتی دەكەنەوە هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ بەر هێزەكانی ئەمریكی كەوتبێ .

زۆرترین بینراو