عەلی قەرەداغی بۆ نێچیرڤان بارزانی: متمانەیەکی زۆرم پێتانە

عەلی قەرەداغی بۆ نێچیرڤان بارزانی: متمانەیەکی زۆرم پێتانە

ئەمینداری یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و رایدەگەیێنێت، متمانەیەکی زۆرم پێتانە کە ببنە باشترین نوێنەری کورد لەسەر هەموو ئاستەکان.

پرۆفیسۆر عەلی قەرەداخی، ئەمینداری یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لێدەکات و رایدەگەیێنێت "خۆشحاڵم بە ئاراستەکردنی جوانترین پیرۆزبایی بۆ ئێوەی بەڕێز و گەلی خۆشەویستی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. داوا لە خودای گەورە دەکەم هەنگاوەکانتان بەهێزتر و تۆکمەتر بکات و سەرکەوتن و گفتوگۆ ببێتە هاوڕێتان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان".

پڕۆفیسۆر قەرەداخی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "متمانەیەکی زۆرم پێتانە کە باشترین نوێنەری کوردبن لەسەر هەموو ئاستەکان و وەکو پێشتر بینیومانە هاوکاری برایانە و نیشتمانییانە بەرجستەبکەن و، پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان بەهێزتر بکەن و، خزمەت بە گەل و میللەتەکەتان بکەیت".

 

زۆرترین بینراو