فاكەلتی پەروەردەی زانكۆی سۆران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

فاكەلتی پەروەردەی زانكۆی سۆران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

بەرەڤان شاكر سلێمان لاچ
فاكەلتی پەروەردەی زانكۆی سۆران دەرچووانی پۆلی دوانزدە و ئارەزوومەندانی بواری وەرزش ئاگاداردەكاتەوە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پێشكەشكردن بۆ بەشی وەرزش.
لە ئاگاداركردنەوەكەدا هاتووە: بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە بەشی وەرزشی زانكۆی سۆران دەرچووانی پۆلی دوانزدەی زانستی و وێژەی لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ دەتوانن لە رێكەوتی 4-8-2019 فۆرمی بەشداریكردن لە تاقیكردنەوەی جەستەیی و لێهاتووی لە فاكەلتی پەروەردە وەربگرن.
تێبینی:
1. تەنها دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2017 -2018) و (2018-2019) دەتوانن فۆڕم وەربگرن.
2. ئەو قوتابیانەی خولی دووەمیان هەیە دەتوانن فۆڕم وەربگرن.
3. ڕێكەوتی 29/8/2019 دوا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە لە قوتابخانە‌ و گەڕاندنەوەی.
4. نابێت تێكڕای نمرەی قوتابی لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە %٦٠ كەمتر بێت.
5- پێویستە تەمەنی پێشكەشكار لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت.
6. قوتابی كوڕ نابێت درێژی باڵای لە (165سم) كەمتر ‌بێت، سەبارەت بە قوتابی كچ نابێت درێژیەكەی لە (155سم) كەمتربێت.
7. پێویستە قوتابی كەوانەی پێی (قەوسی پێی ) دیارو ئاشكرابێت، ئەوانەی كەوانەی پێیان نیە مافی وەرگرتنیان نییە لە ‌بەشی وەرزش.
۸. قوتابی دەبێت لە پشكنینە پزیشكیەكان وتاقیكردنەوەی لێهاتوویی جەستەیی دەربچێت .
پێداویستیەكانی وەرگرتنی فۆڕم:
1. كارتی دەرچوون بە نمرە.
2. ناسنامەی بەشداریكردن لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزە.
3. چوار وێنەی كەسی ڕەنگاوڕەنگ.
4. وێنەیەكی ڕەنگاورەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی (نفوس) و وێنەیەكی ڕەنگاورەنگ لە ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیە).
5. وێنەیەكی ڕەنگاورەنگ لە كارتی زانیاری.

زۆرترین بینراو