فرۆزن شۆڵدەر یاخوود جومگەی شانی بەستوو چییە ؟

فرۆزن شۆڵدەر یاخوود جومگەی شانی بەستوو چییە ؟

د. هەڤین كمال شاە محەمەد
پسپۆڕی بێ هۆشكاری و ئازار شكاندن

فرۆزن شۆڵدەر یاخوود جومگەی شانی بەستوو بریتییە لە بوونی ئازار و ڕەق بوونی جومگەی شان بەشێوەیەكی هێواش و بەرە بەرە ،بەشێوەیەك دەگاتە حاڵەتێك كەپیێ دەوترێت بەستن (frozen ) واتە جام بوونی جومگەكە بە لایەكدا.
هۆكارەكانی :
لە ڕاستیدا هۆكارێكی دیاری كراو نیە كە ببێتە هۆی ئەم حاڵەتە، بەڵام لەوانەیە ڕووبدات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :
١- لەكاتی باش نەجوڵانی جومگەكە لەدوای پێكان یا نەشتەرگەری لە جومگەكەدا.
٢- لەكاتی نەخۆشی شەكرە .
٣-نەخۆشیەكانی غوددە .
٤- نەخۆشیەكانی دڵ .
٥- نەخۆشی پاركینسوون .
٦- هەندێ لەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشی ئایدز بەكار دەهێنرێت .
كێ تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت ؟
١- سەروو تەمەن ٥٠ یا ٦٠ ساڵ، بەدەگمەن لە تەمەنی پێش ٤٠ ساڵیدا ڕوو دەدات.
٢- ژن زیاتر تووش دەبێت لە پیاو .
٣- ئەو كەسەی لایەكی تووش بێت، لاكەی تریشی لەوانەیە بە ڕێژەی ٣٠% تووش بێت .
شێوازی دەستنیشانكردن :
١- بە پشكنینی سەریری نەخۆشەكە، ئەویش بە جوڵانی جومگەكە لەلایەن پزیشكەوە هەروەها لەلایەن نەخۆشەكەشەوە بۆ زانینی ڕێژەی جوڵانی جومگەكە، هەندێكجار جومگەكە قفڵ دەبێت .
٢- تیشكی ڕەش و سپی (x ray ) .
٣ - بەكارهێنانی سۆنەر و ئەشیعەی تەنووری (MRI).
٤- لێدانی دەرزی تایبەت بۆ جومگەكە بۆ باشكردنی جووڵەی جومگە و تێبینی كردنی چاكبوونی جومگەكە مانای ئەوەیە كە دەستنیشانكردنەكە تەواوە .

چارەسەر :
١- وەرزش كردن بە جومگەكە بەشێوەیەكی گونجاو .
٢- چارەسەری سروشتی و فیزیایی.
٣- دەرمان : ئازار شكێنەكان (NSAID) بۆ كەم كردنەوەی ئازار و كەم كردنەوەی هەوكردن لە جومگەدا .
٤- لێدانی دەرزی ستیرۆید بۆ ناو جومگەكە.
٥- هایدرۆ دایەلتەیشین : ئەمیش بە پێدانی شوتێك موغەزی بۆ ناو جومگەكە لە ژێر سونەردا، كە یارمەتی باش بوونی جوڵەی جومگەكە دەدات .
٦- ئەنجامدانی پلازما بۆ جومگەكە یاخود پرۆلۆتیراپی.
٧- بەكارهێنانی جەلسەی شۆك وەیڤ بۆ جومگەكە كە ڕۆشتنی خوێن بۆ جومگەكە زیاد دەكات و هەروەها كۆلاجینیش زیاد دەكات لە جومگەكە و دەبێتە هۆی باشتر جوڵاندنی جومگەكە .
٦- نەشتەرگەری : ئەمیش لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا، كە هەموو ڕێگاكانی تر سوودی نەبێت.

 

زۆرترین بینراو