فڕاکسیۆنی پارتی سەردانی سیدەکانی کرد

فڕاکسیۆنی پارتی سەردانی سیدەکانی کرد

 

موڕشید برادۆستی -سیدەکان: بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوشی ناوچەسنورییەکان شاندێکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی دەڤەری برادۆستیان لە سنووری ناحیەی سیدەکان کرد .
وەیسی سەعید ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان بە زاری کرمانجی راگەیاند" بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوشی ناوچەسنورییەکان وبوردوومانکردنی ناوچەکەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتی تورکیا وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەۆهاوڕێیەتی ( ئەرشەد حسێن و حسیبە سەعید و زێدان رشید و سەروان ھەرکی)ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی دەڤەری سیدەکانمان کرد لەمیانەی چەند دانیشتنێکدا لەگەڵ دام ودەزگاکان و خەلکی ناوچەکەو رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنیدا .
زیاتر گووتی " مەبەستی سەردانەکە لەنزیکەوە گوێبستی گلەیی و داواکارییەکانی خەڵکی ناوچە سنووریەکانی سیدەکان بووین و هاووڵاتییان نیگەرانی ونارەزایی خۆیان دەربری لەھەمبەربۆردوومانکردنی ناوچەکە و داوایان کرد لەکۆماری ئیسلامی ئێران وکۆماری تورکیا بوردوومان کردنی دەڤەری سیدەکان رابگرن، چونکە ھەمیشەھەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیری بووەلەناوچەکەداورێزی لەمافی دراوسێیەتی گرتوە ھەروەک داواشیان کردھیچ ھێزولایەنێک ناوچەسنورییەکان نەکەنەشوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان وپشێووی وھێرش بۆسەر ولاتانی دراوسێ کوردستان دروست نەکەن .
ئەو ئەندامەی پەڕلەمان گووتیشی" وەک شاندی پەڕڵەمان بەلێنمان بەخەلکی لێ قەوماوی دەڤەری سیدەکاندا لەرێگای ئامادەکردنی راپۆرتێکدا سەرجەم داواکارییەکانیان بخەنەبەردەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تا لەم رێگایەوە ھەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت .
شایەنی باسە, رۆژی چوارشەمەی هەفتەی رابردوو, لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ئێران سێ ئەندامی یەک خێزان لە گوندی دێرێی سەر بە ناحیەی سیدەکان بوونە قوربانی و زیانی زۆری ماددی بەر خەڵكی ناوچەکە کەوتووە .

زۆرترین بینراو