فڕۆكەی بی 52 ئەمریكی گەڕێندرایەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فڕۆكەی بی 52 ئەمریكی گەڕێندرایەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست


زاری كرمانجی - سەرچاوە میدیاییەكان: بە پێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا فڕۆكەی بۆمبهاوێژی B52ی گەڕاندۆتەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە بارەی هۆكاری گەڕاندنەوەی ئەم فڕۆكە پێشكەوتووەی شەڕكەر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە" ئامانجی سەرەكی لەبوونی ئەو فڕۆكە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكە، هاوكات بۆ پاراستنی هاوبەش و هاوپەیمانەكانمانە".
زیاتر روونی كردەوە" فڕۆكەكە گەشتێكی دوور مەدوای لەناوچەكەدا هەبووە، ئەوەش دەرخەری هێزی ئەمریكایە، كە هەركات و ساتێك بیەوێت دەتوانێت گەورەترین چەكەكانی بخاتە هاوشانی هێزەكانی تری".
گەڕاندنەوەی ئەم فڕۆكەیە كە بە پێشكەوتووترین فڕۆكەی شەڕكەری ئەمریكی دادەنرێت و توانایەكی سەرسوورهێنەری هەیە لە پێكانی ئامانجەكانی لە مەودایەكی دوورەوە، لە كاتێكدایە ئەگەری وەشاندنی گورزێكی توندی سەربازی لە ئێران لە ئارادایە و هەر دوولا هەڕەشە لە یەكتری دەكەن.

 

زۆرترین بینراو