فۆتۆگرافەرێكی سۆران بە یەكێك لە 10 باشترین فۆتۆگرافەرەكانی ئاسیا دەستنیشان كرا

فۆتۆگرافەرێكی سۆران بە یەكێك لە 10 باشترین فۆتۆگرافەرەكانی ئاسیا دەستنیشان كرا

فۆتۆگرافەرێكی دەڤەری سۆران، دوای ئەوەی بەشداری لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی هندستان كرد، لە كۆی پێنچ هەزار فۆتۆگرافەر بە یەكێك لە 10 فۆتۆگرافەرەكانی ئاسیا دەستنیشان كرا.
سابیر دری، بە زاری كرمانجی راگەیاند:" دوای بەژداری كردنم لە پێشبركیی نێودەوڵەتی كە سێ مانگ پێش ئێستا دەستی پێ كرد و زیاتر لە پێنج هەزار فۆتۆگرافەری ئاسیا بەژداریان تیا كرد، توانیم خەڵاتی سانكچواری ئاسیا بەدەست بێنم كە لە سەرتاسەری ئاسیا توانیم ببم بە یەكێك لە دە باشترین فوتۆگرافەر و رێزبەندی شەشەم بە دەست بهێنم.
ئاماژەشی بەوەشكرد:" لە مانگی دوانزدە خەڵاتێكی نێودەوڵەتی و بڕوانامەیەكی نێودەوڵەتی تر بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی و هونەرمەندان و ئەكتەرانی ئاسیایی لە رێوەرەسمێكی نێودەوڵەتی لە مومبای وەردەگرم".

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو