فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران: هەفتەیەکە 50 پەنابەری کورد له‌ توركیا بێسەروشوێنن

فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران: هەفتەیەکە 50 پەنابەری کورد له‌ توركیا بێسەروشوێنن

ماوه‌ی ھەفتەیەكە نزیكەی 50 پەنابەری كورد لە رێگەی چوونیان بۆ ئیتاڵیا لە توركیاوە بێسەروشوێنن و هیچ زانیارییەکیان لەسەر نییە.

فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ نزیکەی 50 هاووڵاتی کورد كه‌ لە وڵاتی تورکیاوە بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتون تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە.

ئاماژە بەوەش كراوە، قاچاخچییەکان بە کەسوکاری ئه‌و هاووڵاتیانەیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا دەگەنە ئیتاڵیا، به‌ڵام تا ئێستا بێ سۆراخ ماونه‌ته‌وه‌.

رۆژ عه‌زیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا، دڵنیایی داوەتە كەسوكاری ئەو پەنابەرانە كە هیچ رووداوێکی نەخوازراو نە لە تورکیا و نە لە دەریای ناوەراست ڕووی نەداوە، بەڵكو پێده‌چێت له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرابن و له‌ زیندانەکانی تورکیادا بن و لەوبارەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

زۆرترین بینراو