فەراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ناوی خۆیان گۆڕی

فەراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ناوی خۆیان گۆڕی


لەسەر داوای پەرلەمانتار( رابوون تۆفیق مەعروف)، لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ ناوی فراكسیۆنەكەیان گۆڕی بۆ (ئایندە).
داواكارییەكە بە پێی نووسراوی ژمارە 59 لە رۆژی 30-6-2019، كە واژۆی رابوون مەعروفی بەسەرەوەیە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كراوە.
ئەم داوایەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ دوای ئەوە دێت كە ناكۆكییەكی زۆر كەوتە نێوان شاسوار و ئەو گرووپەی پشتگیری دەكەن، لەگەڵ فەراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا و بەشێك لە ئەندامانی فەراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، و بەوە تۆمەتباری دەكەن جولانەوەكە لەبەرژەوەندی كەسی و خێزانی و بنەماڵەیی بەكار دەهێنێت و بزنس و سیاسەتی تێكەڵ كردووە.

 

زۆرترین بینراو