فەرمانبەران داوای كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی دەوام دەكەن

فەرمانبەران داوای كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی دەوام دەكەن

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: دوای دروستبوونی قەیرانی داریی لە باشوری كوردستان فەرمانبەرانی دەوڵەت كاتی دەوامیان بۆكەمرایەوە و لەگەڵ باشبوونی دۆخی داریی و نەمانی پاشەكەوت سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم داوای رێكخستنەوەی كاتی دەوامی كرد، بهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما فەرمانبەرانی حكومەت داوای كەمكردنەوەی كاتی دەوام دەكەن.
شادیە محەمەد فەرمانبەرە لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەت دەڵێت" راستە پاشەكەوت نەماوە بەڵام كاتی دەوام زۆر مرۆڤ بەو گەرمایە دەبێت تا كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ بمێنێتەوە ئەوەش بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە گەر زستانیش بێت لەوانیە گرفتێكی وەها نەبێت، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندی دار دەكەین كاتی دەوام كەمبكرێتەوە بۆ یەكی دوای نیوەڕۆ لەبەر ئەوەی خەڵكی كوردستان وا راهاتووە لەدوای 12ی نیوەڕۆ كەمتر سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت دەكەن."
ئەو فەرمانبەر ئەوەشی گووت" دوای نەمانی پاشەكەوت ئەو رۆژەی ئۆفمان هەبوو ئەویش نەمایە بۆیە زۆر جار لەنێو خۆمان دەڵێین خۆزگە هەر قەیران دەبوو لەبەر نەمانی ئۆف و درێژكردنەوەی كاتی دەوامی رۆژانە.
دوای ئەوەی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەت داوای رێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی كرد لەرێگەی لیژنەكانەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكان و فەرمانگەكان كرا بۆ ئەوەی بزانرێت دەوام وەك ساڵانی پێش قەیران ئاساییە، بە پێی راگەیێندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە تێیدا هاتووە و نوسراوە" بەپێی ئەو زانیاری و بەدواداچونەكانمان لەزۆربەی وەزارەت و دام و دەزگا حكومیەكان وەكو پێویست پابەندنین بە دەوامی فەرمیەوە".
هەر لەو راگێندراوە ئاماژە بەوەشدراوە" بە لەبەر چاوگرتنی باش بوونەوەی دۆخی داریی هەرێم و نەمانی پاشەكەوت، بۆ بەرژەوەندی گشتی رای كردنی كاروباری هاووڵاتیان، پێویستە سەرجەم دام و دەزگانی حكومەت رێكاری پێویست بگرنە بەر بۆ پابەنكردنی فەرمانبەرانیان بەدەوامی فەرمیەوە.
عائیشە ئەحمەد فەرمانبەرێكی ترە گووتی" جێگەی نیگەرانیە كە دەوامان درێژكرایتەوە بۆ كاتژمیِر 3ی پاش نیوەڕۆ، راستە كاتەكە گەڵێك زۆرە زۆربەی مووچە خۆرانی دەوڵەت خاوەن منداڵن لە شوێنی كارشمان هیچ شوێنێك دروست نەكراوە بۆ ئەوەی لێر منداڵەكانمان لێ جێ بێلین دەبێت لەگەڵ خۆمان بێنینە نێو ژورەكان ئەوەش دەبێتە گرفت ژوورەكان پڕدەبن لەمنداڵی ئێمەی فەرمانبەر.
ئەو فەرمانبەرە دەشڵت" حكومەتی هەرێم لە جیاتی كار ئاسانی لەمپەر دروست دەكات زۆربەی رۆژەكان كە تا كاتژمێر 3 لێرە ماوینەتەوە كەسێك نەبووە بۆ مامەڵەكەی سەردانمان بكات، بۆیە كاتەكەو رۆژانی دەوامیش زۆربووە خۆ حكومەت دەتوانێت كات و رۆژانی دەوام كەمتر بكاتەوە.
سوارە ئەحمەد" هاووڵاتییەكە دەڵێت" زۆر جار لە سۆرانەوە بۆ رای كردنی مامەڵە چومەتە هەولێر لەوێ كارەكانم تەواو نەبوون لەو ژور بۆ ئەو ژورت پێدەكەن بۆیە كاتی دەوام ئێستا باشە تایبەت بۆ ئێمە كە لە شارەكانی دوور دەچینە هەولێر، بەڵام بۆ شارە بچوكەكان و جیاوازی فەرمانگەكان لەوانیە كاتەكە زۆربێت بۆیە حكومەت دەتوانێت دووبارە بڕیارێك بداتەوە لە بەرژەوەندی خەڵك و فەرمانبەران بێت.

زۆرترین بینراو