فەیسەل حوسێن: هاوبەشانی دەڤەری سۆران 45 ملیار دینار قەرزدارن

فەیسەل حوسێن: هاوبەشانی دەڤەری سۆران 45 ملیار دینار قەرزدارن

دیمانە – ڕائیب شێروانی : فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران بە زاری كرمانجی گووت" تەلەكانی كارەبای تاوەرەكانی گواستنەوە لە نێوان شەقڵاوە تا دەگاتە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران دەگۆڕدرێن، بە گۆڕینی ئەو تەلانە 60%ی كێشەی كارەبا لە دەڤەری سۆران چارە دەبێت".
گووتیشی " ئێستا زێدەڕۆیی دەكرێتە سەر كارەبا، بەڵام پێوەری زیرەك كە ئێستا دەست كراوە بە جێبەجێ كردنی هەموو زێدەڕۆییەكان سفر دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی نزیكەی 68 هەزار هاوبەشی كارەبا لە سنووری قەزاكانی سۆران، هەنە و 45 ملیار دینار قەرزدارن بە هەموو پۆلەكانەوە".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران گوتی:" ئەو 15 ملیۆن دۆلارەی كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درابوو بۆ باشتركردنی رەوشی كارەبا تەنیا بۆ سۆران نەبوو، بەڵكو دهۆكیشی لەگەڵدایە، لە سۆران بەو بڕە پارەیە تەلەكانی كارەبای تاوەرەكانی گواستنەوە لە نێوان شەقڵاوە تا دەگاتە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران دەگۆڕدرێن، كەوا لە گەڕەكی ئیسقەڵایە، ئەو وێستگەیە بەو دوو خەتەی كە كارەبای بۆ دێت، خەتەكان تەحەمولی باری كامل ناكەن، ئەو بارەی كە لە سۆران هەیە، بۆیە بە گۆڕینی تەلەكان قوەتی تێلەكان و توانای هەڵگرتنی تێلەكان دوو قاتی ئەو توانایە دەبێت كە لێ بار دەكرێت، واتە ئەگەر بەراورد بكەین رەوشی كارەبا لە وەرزی زستان كە ئێواران ناتوانین كارەبا بەپێی ئەو خشتەی كە دانراوە دابین بكەین شەوانە كارەبا دەكوژێتەوە هۆكارەكەی ئەوەیە كە ئێمە ناتوانین وەكو پێویست ئەو لۆدەی كە هەیە لەو خەتانە بار بكەین، بەڵام پاش گۆڕینی ئەو تەلانە توانایان بەهێز دەبێت و دەتوانین بارێكی زیاتر لێ بار بكەین، بەڵام ئەو كارە لەسەر ئاستی وەزارەت رادەگەینرێت و لەتەندەر بڵاو دەكرێتەوە، دەدرێت بە بەڵێندەر ئەوانیش لەو كۆمپانیا كە خەڵكێكی كارامە و زیرەك و شارەزان لە دەرەوە دەهێنن، كۆمپانیا لە ماوەی مانگێكدا دەست بەكار دەبێت، بەڵام لەبەر كڕینی كەلوپەلەكان و هەتا دەگەنە شوێنەكە مانگێكی دەوێت، ئەوەش وا دەكات ئەگەر هەموو كێشەی كارەبا چارە نەبێت بەڵام 60% كێشەی كارەبا لە دەڤەری سۆران چارە بێت.
فەیسەل حوسێن، ئاماژەی بەوەشكرد:" رەوشی كارەبا ئێستا لە دەڤەری سۆران باشە بە پێی خشتەی دابەشكردن كارەبا بە رێكوپێكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت، پرۆژەی دیكەی بچووكیش هەن، لەسەر داهاتی كارەبا جێبەجێ دەكرێن، وەكو دانانی محاویلەیەكی كارەبایە لە گەڕەكێك، گوندێك، یان دانانی چەند ستوونێكی كارەبایە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە لە تۆڕی كارەباوە دوورن.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران روونیشیكردەوە:" ئێستا زێدەڕۆیی دەكرێتە سەر كارەبا، بەڵام پێوەری زیرەك كە ئێستا دەست كراوە بە جێبەجێ كردنی هەموو زێدەڕۆییەكان سفر دەكاتەوە و هیچ زێدەڕۆییەك نامێنێت لەسەر تۆڕی كارەبا.
فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران ئاشكراشی كرد:" نزیكەی 68 هەزار هاوبەشی كارەبا لە سنووری قەزاكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز هەن، 45 ملیار دینار قەرزدارن بە هەموو پۆلەكانەوە".

 

زۆرترین بینراو