قائیمقامی سۆران دەستی لە كار هەڵگرت

قائیمقامی سۆران دەستی لە كار هەڵگرت

زاری كرمانجی: تۆزێك بەر لە ئێستا كرمانج عزەت بە نووسراوێكی فەرمی دەست هەڵگرتنی خۆی لە پۆستی قائیمقامییەت راگەیاند.
بە پێی نووسراوی ژمارە 1929 كە لە رۆژی 28-9-2020 نووسراوەو واژۆی خۆی بەسەرەوەیە، ئاماژە بە فەرمانی كارگێری لە پارێزگای هەولێر كراوە، دەست لەكار هەڵگرتنی راگەیاند و ( مەغدید حەمەد حوسێن) بە وەكاڵەت ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
بەپێ زانیارییەكانی زاری كرمانجی دووسبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ لەسەر كاندید قائیمقامی نوێ سۆران دەدات كە ( هەڵگورد شیخ نەجیب). و كرمانج عزەتیش وەك راوێژكار دەچێتە وەزارەتی كشت وكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
لە كۆبوونەوەیەكیشی ئەمڕۆ كە لەگەڵ بەرێوەبەرانی دامەزراوە حكومییەكان كردی قائیمقامی سۆران ماڵئاوای لێ خواستن.

 

 

 

زۆرترین بینراو