قائیمقامی سۆران: راگەیاندنی كەتیبەی سەربازی لە دەڤەری برادۆست كاری چەكدارانی پەكەكەیە

قائیمقامی سۆران: راگەیاندنی كەتیبەی سەربازی لە دەڤەری برادۆست كاری چەكدارانی پەكەكەیە


هەفتەی رابردوو، گڕووپێكی چەكدار لە سنووری ناحیەی سیدەكان سەر بە قەزای سۆران لە مەڕاسیمێكی سەربازیدا پەیامێكی ڤیدیۆییان بڵاو كردەوە و خۆیان بە كەتیبەی برادۆست ناساند.
كرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند": هەر كاتێك بە فەرمی هەر جۆرە گڕووپێكی چەكدار، یان كەتیبەكی سەربازی لە سنووری كارگیڕێمان بوونی هەبێ ئەوا بێگومان وەكو حكومەت وەڵامی جددیمان دەبێت و هیچ جۆرە گڕووپێكی نایاسایی و نافەرمی لە دەڤەرەكەمان شوێنییان نابێتەوە .
قائیمقامی سۆران دەڵێت " پێمان وایە راگەیاندنی ئەو جۆرە گڕووپە سەربازیە، كاری ئیعلامی چەكدارانی " پەكەكە "یە، بۆیە لە هیچ لایەنێك قبوول ناكەین مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی هاووڵاتییان دروست بكات .

 

 

 

 

زۆرترین بینراو