قائیمقامی سۆران: چەندین پڕۆژەمان هەیە بەڵام تا دەست پێ نەكەین رایناگەینین

قائیمقامی سۆران: چەندین پڕۆژەمان هەیە بەڵام تا دەست پێ نەكەین رایناگەینین

 
زاری كرمانجی: قائیمقامی بە وەكالەتی سۆران رایگەیاند چەندین پڕۆژەی گرنگمان لە پلاندایە كە راستەوخۆ پەیوەندی بە هاووڵاتییان و خزمەت كردنیانەوە هەیە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، بە زاری كرمانجی گووت" كۆمەڵێك پڕۆژەمان لەبەر دەستن و لە بەرنامەمان دایە، بەڵام تا دەست پێ نەكردنی رایناگەنین، پشكی شێری پڕۆژەكانیش بۆ قیركردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەرەكەكانە، كە دوو جۆرن، هەندێكیان تەواو نەكراوە و هەندێكشان نوێن".
 زیاتر گووتی " پڕۆژەكان جگە لە سەنتەر شاری سۆران ناحیەكان و گوندەكانیش دەگرێتەوە".
لە بارەی دەست بەكار بوونی قائیمقامی نوێی سۆرانیش گووتی " بە پێی زانیارییەكانی من تەنها رێكارە ئیدارییەكان ماوە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بەكار دەبێت".
 
 

زۆرترین بینراو