قائیمقامی شەقڵاوە ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

قائیمقامی شەقڵاوە ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: جوان رەفیق، قائیمقامی قەزای شەقڵاوە، رایگەیاند" ئاگاداری دانیشتوانی سنووری شەقڵاوە دکەینەوە رەچاوی ئەو خالانە بکەن کە لێرە ئاماژەی پێدەدەین.

1. تکایە بەهیچ شێوەیەک گه‌شت بۆ هەولێر مەکەن چونکە ڕێگای ناوشار داخراوە .

2. پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی .

3. بازار و نانەواخانە و سمونخانەکان ئاسایی کراوەن ، مارکێتەکان کراوەن پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات ..

4. تکایە خۆتان بپارێزن لە قەرەباڵغی لە ماڵەکانتان بمێننەوە تکایە دەرمەچوون بۆ سەیران .

5. لە سبەینێ وە کارەبای مؤليدە لە کاتژمێر 8 بەیانی تا 1 شەو دەبێت هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بکوژێتەوە .

6. بۆ ئاگاداری هەموو چیشتخانەکان ئاگادار کراون تەنها خواردن( سفری) هەیە لە هیچ شوێنێک دانیشتن نەماوە .

7. بۆ ئەو بەڕێزانەی کە خانوی گەشتیاریان هەیە لەم سنورە تکایە پابەند بن بە ڕێنمایەکانی تەندروستی و ڕێکخستنی شار ،هاتو چۆ تان سنوردار کەن و خۆتان بپارێزن لە هەر کۆبونەوە قەرەباڵغیەک ... بۆ هەر تێبینی و کێشە یەک یان هەر حاڵەتێکی گوماناوی تکایە پەیوەندی بکەن لیژنەی بە بەرپرسی لیژنەی بەدواداچون .. ژمارەی مۆبایل 07514203011

 

 

زۆرترین بینراو