قائیمقامی شەقڵاوە هەلی کاری راگەیاند

قائیمقامی شەقڵاوە هەلی کاری راگەیاند

محەمەد ئامۆکەیی
لە قەزای شەقڵاوە و دەوروبەری لە رێگەی فۆڕمێکەوە ناونوسینی ئەو خەڵکه دەکرێت کە بێ موچەن و یاخود دەرچووی زانکۆن.
بە پێی نوسراوێکی قائیمقامیەتی قەزای شەقڵاوە، کە بۆ زاری کرمانجی هاتووە، ھەلی کار لە رێگەی قائیمقامیەتی شەقڵاوە بۆ بێکاران رادەگەیندرێت.
ئەمڕۆ ٢٠١٩/٦/٢٤ بەبڕیاری، جوان رەفیق، قائیمقامی شەقڵاوە لیژنەیەک پێکھێندراوە بۆ ناونووسکردنی ھاووڵاتیانی سنوری سەنتەری شەقڵاوە، بەمەبستی کارکردن لە کۆمپانیای (GGFZ) بۆ گەڕان بەدوایی نەوت لەسنوری قەزاکە، هەر لەم نوسراوەش هاتووە باس لە چەند مەرجێک کراوە.
1_دەبێت دانیشتوی سەنتەری شاربێت.
٢-لە ھیچ شوێنێک مووچە خۆرنەبێت.
٣-قوتابی نەبێت
٤-تەمەنی لەنێوان(١٨-تا-٤٥)زیاتر نەبێت.
٦-چاوپێکەوتن و دامەزراندن راستەوخۆ لەڵایەن کۆمپانیای (GGFZ) دەبێت
ھەرکەسێ ئارەزووی ناو نووسینی ھەیە بەیانی ٢٠١٩/٦/٢٥ تاکو ٢٠١٩/٧/١٠ باسەردانی دیوانی قائیمقامیەتی شەقڵاوە بکات بۆ وەرگرتنی فۆڕم.
جێگای باسە ناحیەکانی سنوری قەزای شەقڵاوەش کە خۆی لە هەریەک لە ناحیەکانی هەریر، باسرمە، هیران، بالیسان، دەبینێتەوە سەرپشک کراون بۆ ناونووسینی ھاووڵاتیانی سنورەکانیان لەرێگای خۆیانەوە.

زۆرترین بینراو