
قادری حاجی عه‌لی كۆچی دوایی كرد
زاری كرمانجی - میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆران رایدهگهێنێت قادری حاجی عه‌لی دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا ".
قادری حاجی عەلی یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڵام ماوه‌یه‌كه وازی لە بزووتنەوەکە هێناوە و پێشووتر لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی گۆڕان رایانگه‌یاندبوو لە ئەدای بزووتنەوەکەیان نیگەرانن.
قادری حاجی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بەم نه‌خۆشیه گیانی له‌ده‌ستدا ، قادری حاجی عه‌لی لەدایکبووی شاری سلێمانییە و، برای هونەرمەندی ناسراو حەمەجەزایەو خاوەنی چوار منداڵە.هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە جیولۆجی دا.