قایمقامی ئاكرێ‌ لە بارەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان روونكرنەوە دەدات

قایمقامی ئاكرێ‌ لە بارەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان روونكرنەوە دەدات

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ‌ - لە سنوری ئاكرێ‌ لە ماوەی دووساڵی رابردوودا هەر ساڵەو نەوت بەسەر بەشێك لە هاووڵاتیان دابەشكراوە , بەڵام لەبارەی دابەشكردنی نەوتی ئەمساڵ قایمقامی قەزای ئاكرێ‌ روونكردنەوە دەدات.
مازن محەمەد سەعید , قایمقامی قەزای ئاكرێ‌ , بە زاری كرمانجی گوت:" لەماوەی دووساڵی رابردوودا نەوتی ماڵان هەر ساڵەو بەسەر بەشێكی هاووڵایان دابەشكرا ساڵێك تەنها بەسەر ناوچە شاخاوییەكان و ساڵی پار لە سەنتەری قەزای ئاكرێ‌ و سەنتەری ناحیەكان دابەشكرا بە رێگای بریكارەكانی خۆراك.
گۆتیشی:" بۆ ئەمساڵ لیستەكانمان ئامادەكردوونە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی سووتەمەنی لە دهۆك ئاگاداركراینەوە كە لیستی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری قەزا و ناحیەكان بۆیان ئامادە بكەین، لیستی ناوچە شاخاوییەكانمان ناردووە چاوەرێی دابەشكردنی دەكەین بۆ ئەوەی پێش بەفر بارین نەوتی ماڵان دابەشبكرێت.
ئەوەشی خستەروو:" داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین ئەو كەمییەی كە دیاریكراوە پەلەی لێبكرێت لە دابەشكردنی بۆ ئەوەی ئێمەش لە سنووری قەزاكە دابەش بكەین بەسەر هاووڵاتیاندا,ئەگەر ئەو كەمییەی بۆمان دێت بەشی هەمووان بكات لەسەنتەری شارەكان و ناوچە شاخاوییەكان دابەشدەكەین و ئەگەر بەشی هەمووان نەكات ئەوەی بۆ ئێمە دیاریكراوە ناچارین تەنیا بەسەر ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكەین بۆیە چاوەرێ دەكەین بری دیاریكراو بگاتە دەستمان تا دەست بە دابەشكردنی بكەین.

زۆرترین بینراو