قایمقامی سۆران چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

قایمقامی سۆران چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

١- ڕێكارەكان توندتر دەبن بۆ كەسانێك كە بێ پێویستی دێنە دەورەوە .
٢- لە مبادرەیەكی هاوبەشی خاوەن مۆلیدەكانی سۆران بڕیاریاندا لە سبەی تا كۆتایی قەدەخەكە لەسەر حسابی خۆیان كاتژمێر و نیوێك كارەبای مۆلیدە زیاد بكەن، وەك بەشداری لە شەڕی دژی كۆڕۆنای حكوومەتی هەرێم، واتە لە جیاتی پێنج و نیو لە چواری ئێوارە كارەبا پێ دەكەنەوە.
٣- هاووڵاتی شاری سۆران وەستا عیرفان بە هاوكاری بەرگری شارستانی لەسەر ئەركی خۆی ئامێری تعقیمی بۆ رشاندنی دژە ڤایرۆس لە بازگەی گەلی عەلی بەگ دروست كرد، لە سبەی 20-3 هەموو ئۆتۆمبێلێك كە بێتە دەڤەری سۆران دەڕشێندرێ.
٤- بەنزینخانەی چوارچەل ٥٠٠٠ لیتر بەنزینی بە خۆڕایی بە سەر هێزە ئەمنیەكان دابەش كرد.
٥- ئۆتێلی بێخاڵ و چەندین بینای ناو سۆران و رواندز لەلایەن خاوەنەكانیانەوە خراونەتە بن دەستی حكوومەت بۆ كەڵك لێ وەرگرتنیان لە بواری تەندروستی.
تێبینی :-
بۆ میوە فرۆشەكان لە ٨ تا ١٠ بەیانی دەتوانن لە عەلوەی سۆران سەوزە بێنن.
ئەوانەی خۆراك دابەش دەكەن و هەروەها ئاوی دلۆپاو و ماست دەتوانن لە ٩ تا ١١ ی پێش نیوەڕۆ ئەو كارە بكەن
بۆ كەلوپەلی دەواجن لە ٣ تا ٥ ی دوای نیوەڕۆ دەتوانن هاتووچۆ بكەن".

زۆرترین بینراو