قایمقامی سۆران ‌ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

قایمقامی سۆران ‌ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

محەمەد ئامۆكەیی
کرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران رایدەگەێنێت" ئه‌مڕۆ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌مان هه‌ندێ بڕیاری پێویستمان یه‌كلا كردەوە،
شوێنی گونجاومان بۆ نوسینگه‌ی پاسپۆڕتی سۆران دیاریكرد، با هاووڵاتیانیش ئاگاداربن كه‌ دامه‌زراندن بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ ناكرێ، ته‌نیا به‌ ته‌نسیب كارمه‌ندی شاره‌زای بۆ دابین ده‌كرێ له‌ سه‌ر به‌شه‌كانی تری پۆلیس.
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەوەی هەندێ تێبینی لەسەر نەخشەی چاکكردنی ده‌روازه‌ی سۆران، باڵه‌كیان هەبوو تێبینی هاووڵاتیانمان پێ گه‌یشت، ئەمڕۆ خۆم لەگەڵ لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری شاره‌وانی سۆران، سه‌ردانی مه‌یدانیمان كرد ، ده‌ركه‌وت تێبینیه‌كه‌ له‌ جێی خۆی بوو، بۆیه‌ نه‌خشه‌كه‌مان ڕاگرت و نه‌خشه‌ی تازه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ فراوان كردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی بۆ داده‌به‌زێنین.

زۆرترین بینراو