قایمقامی مێرگەسۆر روونكردنەوە لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ دەداتە هاووڵاتیانی قەزاكە

قایمقامی مێرگەسۆر روونكردنەوە لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ دەداتە هاووڵاتیانی قەزاكە

رەمەزان هەرنی - مێرگەسۆر: قایمقامی قەزای مێرگەسۆر روونكردنەوە دەداتە هاووڵاتیان لە بارەی چۆنیەتی قەدەغەی هاتووچۆ لە قەزاكە.
غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە سنووری قەزای مێرگەسۆر قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان قەزا و ناحییەكان بەردەوام دەبێت، تەنها بۆ كاری پێویست نەبێت، هەروەها لە ٦ی ئێوارە تاكو ١٢ی شەو ڕێگەی هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل و پیادە نییە.
ئەوەشی گووت :" لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ماركێت، میوەفرۆش، نانەواخانە، گۆشت فرۆشەكان و بەنزینخانەكان لە كاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە كراوە دەبن".
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئەوەشی خستەڕوو :" خاوەن رەز و باغ یان هەنگەوانان پێویستە پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی مێرگەسۆر بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان و وەرگرتنی رەزامەندی رێگەپێدانیان".

زۆرترین بینراو