قایمقامی مێرگەسۆر چەند بریارێكی نوێ دەردەكات

قایمقامی مێرگەسۆر چەند بریارێكی نوێ دەردەكات

رەمەزان هەرنی – مێرگەسۆر : بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا قایمقامی مێرگەسۆر كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی سنوورەكە ئەنجامدا و چەند بریارێكی نوێ دران.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە سەنتەری قەزاو ناحیەكان و داخستنی بازاڕ، جگە لەو دووكان و شوێنانەی كە لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە ریگە پێدراون و پێداویستی و خواردنی هاووڵاتیانی تێدا دەفرۆشرێت، لەگەڵ چەند بڕیارێكی دیكەی نوێ دران".
1- قەدەغەی هاتووچۆی ناچاری لەسنوری قەزای مێرگەسۆر جێبەجی دەكرێت هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت بەپی رێنماییەكانی حكوومەتی هەرێم سزا دەدرێت".
2- گشت دووكان و بازاڕەكان دادەخرێن، جگە لەو دووكان و بازاڕانە نەبێت كە رێگە پێدراون و خواردن و میوەو پێداویستی خەڵك دابین دەكەن".
3- هاتووچۆی ئۆتۆمبێل رێك دەخرێت هەروەك لە بڕیارەكاندا ئاماژە بۆ كراوە تەنها ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری و گواستنە‌وەی كەلوپەلی خەڵك دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
4- رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت داخیلی سنوری قەزای مێرگەسۆر بێت تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت".

زۆرترین بینراو