قوتابخانەکانی رواندز بەئۆنلاین دەکرێن

قوتابخانەکانی رواندز بەئۆنلاین دەکرێن

محەمەد مەحموود

سیستەمی بە ئۆنلاین کردنی قوتابخانەکان کە بە سیستەمی e-parwarda ناسراوە وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری ڕێکخراوی ( یونسێف) ئەو سیستەمە وەکو تاقیکردنەوە لە هەڕێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، لە سنووری هەر بەڕێوەبەرایەتیەكی گشتی دوو پەروەردە دەست نیشان کراون بۆ ئەوەی کاربەو سیستەمە بکەن . لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هەردوو پەروەردەی ڕواندز و دەشتی هەولێر دەست نیشان کران.
لەم بارەیەوە سامان عەزیز لەبەشی ڕاگەیاندنی پەروەردەی رواندز بۆزاری کرمانجی گووتی : چۆنیەتی بەسیستەمکردنی قوتابخانەکان لەشێوازی ئۆنلاین لەپەروەردەی رواندز سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات ،ئەو سیستەمەش بە دوو قۆناغ کاری لەسەر کرا قۆناغی یەکەم زانیاری تەواوی دەستەی کارگێری قوتابخانە، مامۆستایان فەرمانبەران،زانیاری قوتابییان زانیاری باڵەخانەی قوتابخانە، تۆمارکراون لەم بەرنامەیە، قۆناغی دووەم سکان کردنی دۆسیەی کەسی مامۆستایان و فەرمانبەران پاشان تۆمار کردنی زانیاریەکان لە سیستەمەکە.
سامان عەزیز گووتیشی:" توانیمان وەک پەروەردەی رواندز هەردوو قۆناغەکە بەسەرکەوتووی لە وادەی خۆی تەواو بکەین.
شایەنی ئاماژە پێکردنە گرینگی ئەو سیستەمە لەوەدایە، ئەگەر هاتوو بە هەر روداوێکی نەخوازراو دۆسیەی کەسی لە ناو بچێت کۆی نوسراوەکانی ناو ئەو دۆسیە لەناو ئەو سیستەمە پارێزراوەدەبن و نافەوتێن .

زۆرترین بینراو