قوتابیانی زانكۆی سۆران لە وڵاتی میسر بەشداری خولی هاوینە دەكەن

قوتابیانی زانكۆی سۆران لە وڵاتی میسر بەشداری خولی هاوینە دەكەن

محەمەد ئامۆكەیی- سۆران: رۆژی سێشەممە 2-7-2019 لەگەشتێكدا 36 قوتابی زانكۆی سۆران، بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی هاوینە، بەرەو وڵاتی میسر بەڕێكەوتن.
د. باقڕ جەواد، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆ و سەرپەرشتیاری پڕۆگرامەكە لە زانكۆی سۆران، رایدەگێنێت "بە پێی ڕێكەوتنی نێوان زانكۆی سۆران لەگەڵ زانكۆكانی فەیوم، سۆهاج و زانكۆی العلوم و التكنولوجیا لە قاهیرە، لە كۆنفرانسی بیست و پێنجەمین دیداری زانكۆكانی عەڕەبی بۆ گۆڕینەوەی هەلی ڕاهێنانی قوتابییان، كە لەلایەن "د. یادگار رەسوڵ" یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری قوتابییان لە مانگی 12ی 2018 لەگەڵ ئەو سێ زانكۆیە واژۆكرا، رۆژی سێشەممە 2-7-2019 وە 36 قوتابی زانكۆكەمان لە فاكەڵتییەكانی: ئەندازیاری، زانست، یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ئاداب، بەرەو وڵاتی میسر بەڕێكەوتن.
ئەوەشی خستۆتەروو "ئەم خولە بۆ ماوەی یەك مانگ درێژە دەكێشێت و بەشێكە لە بەرنامەی یەكێتی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی، كە زانكۆی سۆران ئەندامە تێیدا و هەر قوتابییەك بەپێی پسپۆری خۆی، بەشداردەبێت لە خولەكاندا.

زۆرترین بینراو