قوتابیانی زێڕینی بنەڕەتی كچان ئاشنای پێوەرەكانی كەش و هەوا دەكرێن

قوتابیانی زێڕینی بنەڕەتی كچان ئاشنای پێوەرەكانی كەش و هەوا دەكرێن

زاری كرمانجی-سۆران: لەپێناو ئاشنابوونیان بە ئامێرو پێوەرەكانی گۆڕانكاری لە كەش و هەواو رێژەی باران بارین، قوتابیانی قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان گەشتێكی زانستیان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سۆران ئەنجامدا.
م. سیروان مزووری، مامۆستای وانەبێژو چالاكوانی ژینگەیی لە قوتابخانەی زێڕینی بنەڕەتی كچان لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەمەبەستی زیاتر ئاشناكردنیان بە پێوەرەكانی كەش و هەواو رێژەی باران بارین و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە ژینگەوە، بەتایبەت ( خێرای با) و (ئاراستەی با) (پێوەری پلەی گەرمی) و( باران پێوە) گەشتێكی زانستیمان بۆ ژمارەیەك لە قوتابیانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سۆران سازكرد".
گووتیشی " لەم گەشتەدا چەند مامۆستایەكی قوتابخانەكەشمان لەگەڵمان بەشداربوون، بەشێوەیەكی كرداری بابەتەكەم باسكردو شیكردەوە، دەستخۆشیش لە بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران و ئەم بەڕێزانە دەكەین كە هاوكارمان بوون و ئاسانكاریان بۆ كردین لەم گەشتەدا.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو