قوتابییانی پۆلی یەكەم و باخچەكان بەم جۆرە وەردەگیرێن

قوتابییانی پۆلی یەكەم و باخچەكان بەم جۆرە وەردەگیرێن

زاری كرمانجی - بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە، تێیدا لە دووخاڵدا باس لە چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابییانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی و منداڵانی باخچە دەكات.
بە پیی سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی ساڵی (2009) بەندی (19) بڕگەی یەكەم ودووەم لە خاڵی یەكەمدا هاتووە، بۆمنداڵی ئاستی یەكەم لە باخچەی منداڵ لە دایك بووی (1-1-2016) تاوەكو (31-12-2016).
ئاستی دووەم لەدایك بووی (1-1-2015) تاوەكو (31-12-2015) وەردەگیرێت.
لەخاڵی دووەم ئاماژە بەوەرگرتنی قوتابییانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەكات بەم شێوەییەی خوارەوە.
قوتابی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی، لەدایك بووی (1-1-2014) تاوەكو (31-12-2014) وەردەگیرێت

 

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو