قوتابیەكی زانکۆی سۆران بەهۆی زۆری رێژەی سوتان گیانی لەدەستدا

قوتابیەكی زانکۆی سۆران بەهۆی زۆری رێژەی سوتان گیانی لەدەستدا

محەمەد ئامۆکەیی
هەفتەیەک لەمەوبەر کچە خوێندکارێکی زانکۆی سۆران، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا ئەمڕۆش 30-7-2019 گیانی لەدەستدا.
لەسەر هۆکاری خۆ سوتاندنی زاری کرمانجی، پەیوەندی بە پۆلیسی سۆرانەوە کرد، بەڵام رایگەیاند بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەی نەتوانراوە گوتە لەو کچە وەربگیرێت.
جێگای ئاماژەبۆکردنە ئەو فێرخوازەی زانکۆ تەمەنی 20ساڵانە بەناوی(ش م) دانیشتوی شارەدێی خەلیفانەو دوای سێ رۆژ لە مارەبڕینی خۆی سوتاندووە.

زۆرترین بینراو