قوتابیە یەکەمەکانی سیدەکان خەڵات کران

قوتابیە یەکەمەکانی سیدەکان خەڵات کران

موڕشید برادۆستی - سیدەکان: ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ناوچەی سیدەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەربازی و کەسوکاری قوتابییان قوتابیە یەکەمەکانی دەڤەرەکەی خەڵات کرد .
محەمەد نەسڕوڵڵا بەرپرسی ناوچەی قوتابیانی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" لە درێژەی کاروچاڵاکیەکانمان ئەمرۆ بەئامادەبونی بەرپرسی لقی سۆران و کارگێری لقی سۆران و بە ئامادەبونی دامودەزگاكانی حزبی و حکومی ئەمنیەکانی سیدەکان, خەڵاتمان بەسەر ئەو قوتبیانە دابەش کرد کە لە ساڵی خوێندنی 2018_2019 لە پوڵی دوانزە نمرەی یەکمیان بەدەست هینا لەسەر ئاستی ناحیەی سیدەکان .

زیاتر گووتی" قوتابی (ئەلەند سنور صمد) بە کۆنمرەی 92 پلەی یەکەم و ( ریاز عبدلرەزاق حمد ) بە کۆنمرەی 90 پلەی دووەم و
(شیراز عمر خدر) بەکۆ نمرەی 89 پلەی سێیەم, (خەندە شاکر عیسا) بەکۆ نمرەی 88,
(بێوار محسین حسێن )یش بەکۆنمرەی 88 چوارەمی بە دەست هێناوە .
شایەنی باسە, خەڵاتەکان لەلایەن چەند دەزگایەكی حکومی و حزبی ئامادەکرابوون کە پێکهاتبوون لە لێژنە ناوچەی سیدەکان, د . زێدان رشید برادۆستی ئەندام پەرلەمانی کوردستان, سەرۆکایەتی شارەوانی سیدەکان, بنکەی تەندروستی سیدەکان, لقی سۆران و لێژنە ناوچەی قوتبیانی سیدەکان .

زۆرترین بینراو