قژت بە شێوەیەكی سروشتی درێژ بكە

قژت بە شێوەیەكی سروشتی درێژ بكە

ئا: شەهلا رەشید
قژ یەكێكە لە هۆكارە زۆر گرنگەكانی جوانی ئافرەتان، بۆیە چەندە گرنگی پێ بدرێت و جوان بێت، ئەوە روخسار و كەسایەتی ئافرەت جوانتر دەردەكەوێت و متمانە بە خۆ بوونیشی زیاد دەبێت، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن قژێكی درێژی جوان و سەرنج راكێش، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە. دوو كەوچك روونی گەرچەك، زەردێنەی هێلكەیەك لەگەڵ كەوچكێك هەنگوینی سروشتی بە جوانی تێكەڵ بكە، ئینجا پێستی سەرت بەم گیراوەیە مەساج بدە، بەجۆرێك ژێری هەموو تاڵە قژێكت لەم گیراوەیەەی پێوە بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بە جوانی بیدە لە پرچت، پێویستە قژ و سەرت داپۆشی بۆیە واباشترە نایلۆنێك لەسەر دابنێی، بۆ ماوەی دوو تا چوار كاتژمێر، دواتر پرچت بشۆ، ئەم گیراوەیە هەفتەی دوو جار بەكار بهێنە، كاریگەرییە سحراوییەكەی دەردەكەوێت.

 

زۆرترین بینراو