قۆرت و تاسەكانی رێگای ناحیەی سمیلان قیڕتاو دەكرێنەوە

قۆرت و تاسەكانی رێگای ناحیەی سمیلان قیڕتاو دەكرێنەوە

زاری كرمانجی-سمیلان:
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سمیلان، بە هاوكاری فەرمانگەی سۆرانی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، پڕۆژەی قیڕتاو كردن و چاككردنەوەی رێگاكان ئەنجام دەدات.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، رایگەیاند " لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانمان لە بوارە جیا جیاكاندا، بە هاوكاری فەرمانگەی سۆران، سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، هەڵمەتێكمان دەست پێكردووە بە قیڕتاو كردنەوەو چاكردنەوەی چەند چاڵ و شوێنێكی رێگای سەرەكی ناحیەی سمیلان".
گووتیشی " لەپێناو ئاسانكاری زیاتر و خزمەتكردن بە هاووڵاتیانی سنوورەكەمان، لەسەر ئەنجامدانی كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانمان بەردەوام دەبین، بەپێی ئەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستماندایە.

 

زۆرترین بینراو