قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پیشه کۆتاییهات

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پیشه کۆتاییهات

محەمەد ئامۆکەیی
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و د.عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، قۆناغی یەکەمی وۆرکشۆپی پڕۆژەی پیشە لە رێکخراوی BFZ کۆتیھات.
ئاماژە بەوەشکراوە" ئەم رێکخراوە پێنج پیشەی نوێی بۆ راھێنانی پیشەیی ئامادەکردووە کە پێویستی بە بازاڕی کارە بۆ ئەوەی کارخوازان فێری ئەم پیشانەبن و کارێکی گونجاو شایستە بۆخۆیان مسۆگەر بکەن، هەر لە مەراسیمەكەدا لەلایەن وەزیری کار و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی BFZ بڕوانامەی راھێنان بەسەر بەشداربووان دابەشکران.

زۆرترین بینراو