قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەدەخەی هاتووچۆ بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، 14 رۆژی داهاتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە كاتژمێر 12 ی ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 12 ی رۆژی دووشەممە 23 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

 

زۆرترین بینراو